ئای ئۆ ئێس
21, كانونی دووه‌م 2012
چۆنیه‌تی جهیلبرهیكی iPhone4S و iPad2 له ڕێگه‌ی ئامێری Absinthe بۆ MAC OS
به‌ڵێ به‌ڕێزان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین ڕاپۆرت و هه‌واڵمان له‌سه‌ر جهیلبرهكی ئه‌م دوو ئامێره بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بڵاوكرده‌وه كه له كۆتایدا گه‌یشت و ئێستا به‌كاربه‌رانی ئه‌م دوو ئامێره ده‌توانن جه‌یل برهیكی ئامێره‌كانیان بكه له ڕێگه‌ی ئامێری Absinthe ی گه‌شه‌پێدراوی ده‌سته‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی ئایفۆن و گروپی كرۆنیك. به‌ڵێ ئه‌مه هه‌واڵێكی خۆشه به‌تایبه‌تی له‌دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر ئه‌مه گه‌یشت كه له درێژه‌ی بابه‌ت چۆنییهتییهكهی كه جارێ ته‌نها بۆ سیسته‌می ماك ده‌رچووه ببینن و سودی لێ ببینن…
سه‌ره‌تا كه ئایفۆن4ئێس و ئایپاد2وه‌كه‌ت ئه‌پده‌یتی ئه‌م ڤێرشنه نییه لێره‌وه دایبگره و به‌به‌رنامه‌ی ئایتوونس ئه‌پده‌یتی كه‌وه باشان پرۆسه‌ی جه‌یلبره‌یك ئه‌نجام بده:
iPhone4S iPAd2 GSM iPad2 WiFi
پاشان بۆ پرۆسه‌ی جهیلبرهیكهكه ئه‌م توڵه داونلۆد بكه:
http://jailbreaktools.com/downloads/osx/absinthe-0.1.2.2.zip
دوای داونلۆدكردن ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه:
1- ئایفۆن یان ئایپاده‌كه‌ت كۆنێكی تی كۆمپیوته‌ر بكه…
2-ئه‌م توڵه‌ی داونلۆدت كردووه له‌سه‌ر سیسته‌می ماكهكهت بیكه‌وه وه‌كو ئه‌م ڕووپه‌ڕه‌ی خوره‌وه..
3-كلیك له دووگمه‌ی جه‌یلبره‌یك بكه وشوێن ئه‌م هه‌نگاوانه بكه‌وه كه لهبهرنامكه ئاماژه‌ی پێده‌دات و پاشان ده‌بینیت ئایكۆنی به‌رنامه‌ی Absinthe له‌سه‌ر ڕووی ئایفۆن یان ئایپاده‌كه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت. ته‌نها بیكه‌وه دهبیبنیت سه‌فاری ئایفۆنه‌كه‌ت ده‌بێته‌و و پاشان ئایفۆن یان ئایپاده‌كه‌ت ریستارت ده‌بیت دوای هه‌ڵبوونه‌وه‌ی ده‌بینیت ئایكۆنی Absinthe گؤڕاوه به سیدیا و ئێستا ئایفۆنه‌كه‌ت جه‌یلبره‌یك بووه و ده‌توانیت وه‌كو ئامێرێكی جهیلبرهیككراو سودی لێببینیت….
تێبینی: ئه‌مه جارێ ته‌نها ڤێرشنی سیسته‌می ماكی ده‌رچووه و گه‌شه‌پێده‌ران وا خه‌ریكی ڤێرشنی ویندۆزیشن كه‌واته چاوه ڕوان بن…..
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!