ئەندرۆید 22, كانونی یه‌كه‌م 2014

ئەندرۆيد (Android) چییە؟

all-android-versions

ئەندرۆید ( Android ) ناوی ئه‌و سیسته‌مه‌ كراوه‌یه‌ ( Open Source ) كه‌ بۆ مۆبایل و تابلێت و هه‌ندێك ئامێری دیكه‌ی وه‌ك ته‌له‌فیزیۆن و كامێراش دروست كراوه‌ . ئەندرۆید له‌ سه‌ر بنچینه‌ی لینوكس بنیات نراوه‌ . گووگڵ له‌ ساڵی 2005 كۆمپانیای ( Palo Alto ) كە لە ویلایەتی كالیفۆرنیا بوو ، كڕی . كە لە ساڵی 2003 لە سەر دەستی چەند شارەزایەك دامەزرابوو ( Andy Rubin ، Rich Miner ، Nick Sears ، Chris White ) . ئەم كۆمپانیایە لە بواری گرینگیدان بە بەرهەمهێنانی پرۆگرام لە بواری مۆبایل دا كاری دەكرد . ئاندی رۆبین كە بەڕێوەبەری كۆمپانیای ناوبراو بوو ، لە دوای كڕینی كۆمپانیاكە لە لایەن گووگڵەوە ، رۆبین بوو بە بەڕێوەبەری ئەندازیاری پرۆژەی ئەندرۆیدی كۆمپانیای گووگڵ . گروپی بەڕێوەبەرانی ئەم پرۆژەیە ( ئەندرۆید) بە ڕابەرایەتی ( رۆبین ) دەستی بە كارەكانی خۆی كرد بە مەبەستی بەرهەمهێنانی سیستەمێك بۆ مۆبایل . ئەوە بوو لە تشرینی دووەمی 2007 لە كۆنفراسێكی كۆمپانیای گووگڵ پرۆژەی ( Open Handset Alliance ) یان خستە ڕوو . كە بریتی بوو لە 34 كۆمپانیای چالاك لە بوارەكانی دورست كردنی پرۆگرام ، دروست كردنی ئامێری مۆبایل ، ئۆپراتۆرەكانی هێڵی مۆبایل ، بەرهەمهێنەرانی ( پرۆسێسەر )، ئەندامانی ئەم پرۆژە یەكگرتووە بوون . لە نێوان ئەو كۆمپانیایانەدا كۆمپانیا گەورەكانی وەك ( سامسۆنگ ) ، ( ئێڵ جی )،( مۆتۆرلا )، ( ئێچ تی سی )، ( تی مۆبایل )، ( ئینتێڵ )، ( ئێن ڤیدیا )، (Texas Instruments) ،( Qualcomm ) ،( Sprint Nextel ) ،(eBay.

یەكەمین مۆبایلی ئەندرۆیدی لە لایەن كۆمپانیای ( ئیچ تی سی ) و بە هاوكاری ( تی مۆبایل ) لە 22 ی تشرینی یەکەمی 2008 دروست كراو خرایە بازارەوە . ( بەناوەكانی ” ئیچ تی سی دریم و تی مۆبایل و … ” ). لە 9 کانونی یەکەمی 2008 دا چواردە كۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی مۆبایل پەیوەندیان كرد بەم پرۆژەوە ( Open Handset Alliance). لەوانە ( سۆنی ئیریكسۆن ) , ( تۆشیبا ) ، ( ئەیسوس )، ( هواوی ) ، …

واتای ( ِAndroid ) بەو ئامێرە دەوترێت كە شێوەی وەك مرۆڤە زیاتر ( رۆبۆت ) ، واتە لە لایەن كۆمپیوتەرێكەوە كۆنترۆڵ دەكرێت .

تایبەتمەندیەتی ئەندرۆید :

  • هەموو تەكنەلۆژیەكانی پەیوەندی كردنی وەك ( gsm ) , ( Bluetooth ) ، ( wifi ) …. ، پشتیوانی دەكات .
  • ئاندرۆید فایلەكانی (MPEG-4, H.264, MP3, AAC, AMR, JPEG, PNG, GIF ) پشتیوانی دەكات .
  • پشتیوانی لە ( SMS , MMS , XMPP ) دەكات .
  • وێبگەر لە سەر بنچینەی ( open source ) webkit پەرە پێدراوە .
  • ئەندرۆید بۆ هەڵگرتنی داتاو زانیاریەكان SQLite بەكار دەبات .
  • پشتیوانی لە (mp3, aac , ogg , amr , midi , mpeg4 , wav , bmp , gif , png , jpg ) دەكات .
  • هەروەها بۆ پەخش كردنی فایلی دەنگ و ڕەنگ دەتوانرێت سود لە تاگەكانی html5 وەربگیرێت ، لەگەڵ تەكنەلۆجیای Adobe Flash Streaming . ( هەڵبەتە پشتگوێی خستووە ئێستا! ).

نوسینی ئارام صلاح

بۆچونی تۆ