بابەتی گرینگ 7, كانونی دووه‌م 2015

ئەسوس پەردەی لەسەر کۆمەڵێک لاپتۆپی دووپارچەیی لادا

asus-598x337لە زنجیرەی نمایشەکانی پێشانگای CES 2015 لە شاری لاس ڤێگاس و بەبەشداری دەیان کۆمپانیا، کە ئەسوسیش یەکێک بوو لەو بەشداربووانە بە نمایشکردنی چەند بەرهەمێکی نوێی بەشداری کرد. لەناویاندا زنجیرەیەک ئامێری لاپتۆپی ڕاگەیاند کە نایابترینیان Transformer Book T300 Chi بوو.

لاپتۆپی Transformer Book T300 Chi  شاشەیەکی 12.5 ئینجی بە ڕوونی 2,560×1,440 پێکسڵ هەیە. ڕامەکەی ٤ گێگایە و بیگەکەی ١٢٨ گێگابایت و پرۆسێسەرەکەی لە جۆری Intel Core M کە خێرایەکەی ١.٢ گێگاهێرتزە.  شایەنی باسە ئەو لاپتۆپە کێشەکەی بەبێ تەختەکلیلەکەی (720 گرام)ە و تەنکیەکەی 7.6( ملم)ـە.

جێگای ئاماژەیە ئەسوس لە زنجیرەی نمایشەکانی لاپتۆپی جۆری Transformer Book T90 Chi و Transformer Book T100 Chi نمایش کرد کە تایبەتمەندییەکانیان لە لاپتۆپی Transformer Book T300 Chi کەمترە.

لاپتۆپی جۆری Transformer Book T90 Chi شاشەیەکی جۆری IPS بە قەبارەی 8.9 ئینج بە ڕوونی 1,280×800 پێکسڵی هەیە. ئەمە جگە لەوەی ڕامەکەی ٢ گێگایە و بیرگەکەی ٦٤ گێگایە.  پرۆسێسەرەکەی لە جۆری Intel Atom Z3775 ـە و خێراییەکەی 1.46 گێگاهێرتزە. کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپێکسڵە و پشتەوە ٢ مێگاپێکسڵە. ئەو لاپتۆپە کێشەکەی ٤٠٠ گرامە بەبێ تەختەکلیل و تەنکیەکەی (7.5 ملم)ـە.

سەبارەت بە لاپتۆپی Transformer Book T100 Chi  تەنها ڕوونی شاشەکەی جیاوازە کە 1,920×1,200 پێکسڵە و ئەگەرنا هەمان تایبەتمەندی لاپتۆپی Transformer Book T90 Chi  لە ڕووی ڕام و بیرگە و کامێراوە پێشکەش دەکات.

جێگای باسکردنە هەریەک لەو لاپتۆپانە سیستەمی ویندۆز ٨.١ لەسەرە و کۆمپانیای ئەسوس بەنیازە لە مانگی ٢ یان ٣ ئەمساڵ بە نرخەکانی ٧٩٩ و ٣٩٩ و ٢٩٩ دۆلار بخاتە بازاڕەوە.

Asus-Transformer-Book-T90-Chi

سەرچاوە aitnews

بۆچونی تۆ