بابەتی گرینگ
7, کانوونی دووەم 2015
کۆمپانیای HTC مۆبایلی زیرەکی Desire 826 بە تایبەتمەندی بەرز نمایشکرد.

بەشداربوویەکی تری پێشانگای CES 2015 کە لە شاری لاس ڤێگاس بەڕێوەچوو بریتی بوو لە گەورە کۆمپانیای تایوانی HTC کە بە نمایشکردنی چەند مۆبایلێکی هۆشمەند پێشانگاکەی ڕازاندەوە و لەناویشیاندا مۆبایلی Desire 826 تایبەتمەند بەرزی نمایشکرد.
تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە بەرزن و شاشەکەی قەبارەی 5.5 ئینجە و ڕوونیەکەی 1,920×1,080 پێکسڵە. جۆری پڕۆسێسەرەکەی سناپ دراگۆن ٦٢٠ هەشت ناوکییە و پێکهاتەکەی ٦٤ بتە. ڕامەکەی ٢ گێگایە و بیرگەکەی ١٦ گێگایە و دەتوانرێت بەرزتر بکرێت. ئەمە جگە لەوەی کێشی ئەم ئامێرە تەنها ١٨٣ گرامە.
جێگای ئاماژەیە ئەم مۆبایلە کامێرای پشتەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە و ئەوەی پێشەوەشی ئوڵتراپێکسڵە کە تایبەتە بە کۆمپانیا خۆی. هەروەها پاتری ئەم مۆبایلە تواناکەی 2,600 میلی ئەمپێر\کاتژمێر.
ئەم مۆبایلە پشتگیری ڕایەڵەی نەوەی چوار (LTE) دەکات و وەشانی ئەندرۆید ٥.٠ لۆلیپۆپی لەسەرە و تەکنەلۆژیای NFC هەیە و ئەمە جگە لەوەی بلوتوسی ٤.٠ی لەسەرە.
سەبارەت بە نرخی تا ئێستا کۆمپانیا هیچ نەدرکاندووە و بەڵام پێدەچێت لە کۆتای ئەم مانگە لە کیشوەری ئاسیا بیخاتە بازاڕەوە.
سود وەرگیرا Aitnews و GSMarena
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!