ئەندرۆید 8, كانونی دووه‌م 2015

ئەم مۆبایلە بیرگەکەی ٣٢٠ گێگایە!

Saygus-V2

لە درێژەی نمایشەکانی پێشانگای ساڵانە CES 2015، کۆمپانیایەک بەناوی Saygus مۆبایلێکی زیرەکی توانست بەرزی بەناوی V2 نمایشکرد. مۆبایلەکە شاشەکەی ٥ ئینجە و پرۆسێسەرەکەی جۆری سناپدراگۆنی چوارناوکییە بە خێرای ٢.٥ گێگاهێرتز. ڕامەکەی ٣ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگایە و ئەوەیشی کە ئەم مۆبایلە جیادەکاتەوە ئەوەیە شوێنی کارتی ئێس دی هەیە كە تا ٢٥٦ گێگابایت پشتگیری دەکات و بەمەش بە کۆکردنەوەی لەگەڵ بیرگەی ناوخۆیی دەگاتە ٣٢٠گێگابایت و بەمەش بەکارهێنەر هەمان بیرگەی هەڵگرتنی پەڕگەی دەست دەکەوێت کەلەەسەر کۆمپیوتەرە ئاساییەکانی ماڵ و ئۆفیسەکانی هەیەتی و دەتوانێت چی فیلم و دۆکیومێنتەری و پەڕگەی پێویست هەیە بیخاتە سەر ئەو مۆبایلە پێشکەوتووە.

جێگای ئاماژەیە ئەو مۆبایلە کامێرای پشتەوەی ٢١ مێگاپێکسڵە و فلاشێکی دوودانە ڕووناکی بۆدانراوە و کامێرای پێشەوەیشی ١٣ مێگاپێکسڵە و ئەمە جگە لەوەی پەنجەمۆری هەیە وتەکنەلۆژیای خێرا بارگاویکردنی تێدا فەراهەمکراوە. و سیتەمی ئەندرۆید کیت کات ٤.٤.٤ی لەسەرە.

Front-Back-and-Right-leaning 2015-01-08_10-27-33

سەبارەت بە نرخی ئەو مۆبایلە کۆمپانیا هیچی نەدرکاند و بەڵکو جەختی لەوەکردەوە کە کێبەرکێ کۆمپانیاکانی تر دەکات لە نرخدا و هەروەها بڵاوکردنەوەیشی لەڕێگای کۆمپانیاکانی پەیوەندیی ئەمریکاوە دەبێت و لەسەرەتای بەهاری ئەمساڵ دەیخەنە بازاڕەکانەوە.

سەرچاوە Techworld

بۆچونی تۆ