10
ئینتەرنێت 8, كانونی دووه‌م 2015

هەڵوەستەیەک لەسەر ئەپی Viber و بابەتی بڵاوکردنەوەی وێنە بێ ئاگاداری تۆ!

Viberauti3gزوو زوو هەڵەی زەق و دیار لە پێگە و ماڵپەڕە کوردییە بەناو ناودارەکان دەبینم و ئیدی ناشکرێت تیشک بخرێتە سەر ئەو هەموو هەڵەیەی ئەوان لەبواری تەکنەلۆژیا دەیکەن و ئەمەش مانا و واتای ئەوە نییە ئێمە هەڵەمان نەبێت بەڵکو ئەگەر کەسێکی شارەزا پێداچوونەوە بۆ کارەکانی ئێمە بکات ئەوا بە دڵنیاییەوە هەڵە دەبینێتەوە بەڵام ئەوەی یەکەمی بەناو بێ ڕکابەر کردوویەتی هەڵەیەکە کە زۆر زەق و بێ زانیاریانە بابەتەکەیان بە خەڵک گەیاندووە هەر چەندە ئەمن یەک دوو جاری تریشم بە یەکەمی بێ یان بە ڕکابەر گوتووە واز لە تەکنەلۆژیا بهێنن ئیشی ئێوە نییە ئەگەر نا شتەک بەسەر ئەو تەکنەلۆژیا قوربەسەرەش دێنن! ئەتوو وەرە لەخوای نەترسی Auto download Photos (and Videos) on 3G بەوە لەخەڵکی بگەیەنیت کە ڤایبەر بەبێ ئاگاداری تۆ وێنەکانت لە Public Chat بڵاودەکاتەوە! ئاخر ئەگەر ئەمن بەشداری لە ئەو Public Chatـانە نەکەم کو لەخۆوە وێنە و نوسینی من بڵاو دەکاتەوە؟؟!! پاشان هەڵبژاردەی نەوەی سێیەمیش واتە Auto download Photos (and Videos) on 3G  بۆ من وتۆیە کە وابکەین ئاگامان لە بڕی یەکەکەمان بێت و ئاسیا و کۆڕەک و زین قوتی نەدەن. کەواتە ئەگەر ناچالاکت کرد ئەوا ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە لەگەڵ هاوڕێکەت ئاڵوگۆڕت کردووە لەکاتی بەکارهێنانی نەوەی سێیەمی تۆڕەکان واتە 3G هیچ لەو وێنە و ڤیدیۆیانە داناگیرێنە بەشی وێنە و ڤیدیۆی مۆبایلەکەت کە لە هەندێکیان گەلەرییە بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەوە چالاکت کرد ئەوا هەموو وێنە و ڤیدیۆکانت کە ئاڵوگۆڕت کردووە لە گەلەری واتە بەشی وێنە و ڤیدیۆی مۆبایلەکەت پاشەکەوت دەبن.

سەردار عبدالله 
بەڕێوەبەری گشتی ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن

بۆچونی تۆ