ئای ئۆ ئێس
15, کانوونی دووەم 2015
لەمەودوا نوسینی سەر وێنەکانیش لەڕێگەی ئەپی Google Translateـەوە وەربگێرە!

زۆربەمان ناوی وەرگێری گووگڵمان بیستووە و زۆربەشمان لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانمان بەکاری دەهێنین. وەکو ئاشکرایە کاری ئەو خزمەتگوزارییە بریتییە لە وەرگێرانی ٩٠ زمانی جیهانی بەچەندان تایبەتمەدی ناوازەوە کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێشتر دەخرێن. ئەوەتا لەدوایین پێشخستنیاندا کە بۆ ئەپەکانی ئەو خزمەتگوزارییە ئەنجامیان داوە بریتییە لە زیادکردنی تایبەتمەندی Word Lens کە ڕێگەت پێدەدات بە دانانی کامێرای مۆبایلەکەت لەسەر هەر وێنەیەک کە نوسراوێکی ئەو زمانانەی لەسەر بێت کە تا ئێستا پشتگیری دەکات بۆ زمانێکی تر بە ئاسانی و بە باشترین شێواز تەنانەت کە ئینتەرنێتیش لەکارنەبێت لەوکاتەدا. شایەنی باسە تا ئێستا پشتگیری ئەوەندە زمانانە دەکات English ↔ French, English ↔ German, English ↔ Italian, English ↔ Portuguese, English ↔ Russian, English ↔ Spanish.
سەرباری زیادکردنی تایبەتمەندی ناوبراو گووگڵ ئێستا دۆخی قسەی بۆ ئەپی وەرگێرانەکەی زیادکردوە کە پەنجە بە وێنۆچکەی مایکەکە دادەگریت و قسە بکە بەزمانی خۆت و وەریدەگێڕێت بۆ ئەو زمانەی دەتەوێت. وهەروەها گووگڵ دۆخی کامێرای زیادکردووە کە دەتوانیت وێنەیەک بگریت و هەرچی نوسراوی سەری هەیە وەریبگێریت کە تا ئێستا پشتگیری ٣٦ زمان دەکات.
ئەوەی جێگای داخ و پەژارەیە ئەوەیە تا ئێستا زمانی کوردی لە خزمەتگوزاری وەرگێرانی گووگڵ بوونی نییە و ناتوانین لێی سودمەند بین بەڵام بۆ زمانەکانی تر هەنگاوێکی باش و نایاب بوو گووگڵ تا ئێستا نابێتی و هیواخوازین زمانی کوردیش بەهەوڵ و کۆششی گشت لایەک دواجار زیاد بکرێت و کوردزمانانیش لێی سودمەند بن.
لێرەوە ئەپی Google Translate بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید دابگرە:


سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!