ئینتەرنێت
28, كانونی دووهم 2015
وێبگەڕی Vivaldi بەدروشمی وێبگەڕێکی نوێ بۆ هاوڕێکانمان بڵاوکرایەوە
سەرۆکی جێبەجێکاری پێشووی ئۆپێرا Jon von Tetzchner لە هەوڵێکی تازەیدا و بەهاوکاری چەند کەسێکی تر تیمێکی پێکهێناوە و وێبگەڕێکی نوێیان بەرهەمهێناوە بەناوی ڤیڤاڵدی بە دروشمی وێبگەڕێکی نوێ بۆ هاوڕێکانمان و چەند تایبەتمەندی ناوازە لەخۆی دەگرێت و نوێترینیشیان بریتیە لە تێبینی نوسین و گرتنی وێنەی ئەو وێبسایتەی کردوتەتەوە و چەندانی تر. شایەنی باسە ئەم وێبگەڕە تا ئێستا وەشانی Technical Preveiwی لێ بڵاوکراوەتەوە و تیمی ناوبراو بە ڕشدی کار بۆ ئەوە دەکەن بە زووترین کات وەشانی جێگیر ئامادەبکەن وبڵاوی بکەنەوە. ئەم وێبگەڕە بۆ هەر سێ سیستەمی ویندۆز و ئۆئێس ئێکس و لینوکس بەردەستە و وا چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا وەشانی تایبەتی مۆبایلە زیرەکەکانیشی لێ بوەشێندرێت.
ئێوە دەتوانن وێبگەڕی نوێی ڤیڤاڵدی لێرە دابگرن و تاقی بکەنەوە:
بۆ ویندۆز: http://vivaldi.com/download/Vivaldi_TP_1.0.83.38.exe
بۆ ئۆئێس ئێکس: http://vivaldi.com/download/Vivaldi_TP_1.0.83.38.dmg
بۆ لینوکس ئوبنتو\دێبیەن http://vivaldi.com/download/Vivaldi_TP_1.0.83.38-1_amd64.deb
بۆ لینوکس فێدۆرا http://vivaldi.com/download/Vivaldi_TP_1.0.83.38-1.x86_64.rpm
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!