ئای ئۆ ئێس
19, شوبات 2015
ده‌ته‌وێت بزانیت رۆژانه كامه ئه‌پ و یاری دەبێتە خۆڕایی؟ ئەوا ئەم بابەتە بخوێنەوە
ده‌ته‌وێت بزانیت رۆژانه كامه ئه‌پ و یاری بۆته خۆڕایی؟ یان كامه ئه‌پ و یاری بۆ ماوه‌یه‌ك داشكانی بۆ كراوه؟ ئه‌م دوو ئه‌په دابه‌زێنه بۆ سیسته‌می iOS و Android رۆژانه ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌پ و یارییه‌كان ببه كه ده‌بنه خۆڕایی:
ئه‌پی Daily Free Apps یه‌كێكه له‌و ئه‌پانه‌ی كه تایبه‌ته به‌و ئه‌پ و یارییانه‌ی كه به پاره‌ن و رۆژانه ئاگادارت ده‌كاته‌وه كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌بنه خۆڕایی یان داشكان له نرخه‌كانیان ده‌كرێت، بۆیه په‌له بكه‌ن و ببنه خاوه‌نی بۆ ئای دیڤایسه‌كانتان.
لێره‌وه له ئایتونز:
http://goo.gl/a3uSDh
بۆ ئه‌ندرۆیدیش ئه‌پێك هه‌یه كه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی و كار ده‌كات به‌ڵام بەرهەمی یەک کۆمپانیا نین.
به‌سته‌ری داگرتن:
http://goo.gl/bCVXkg
سوپاس بۆ نوسەرمان دیاری شێرزاد لە نوسینی ئەم بابەتە یارمەتی دام.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.