بابەتی گرینگ
19, شوبات 2015
بیستۆکێکی (هێدفۆن) دره‌وشاوه و كاریگه‌ر به لێدانه‌كانی دڵ
بیستۆکێکی (هێدفۆنێكی) له‌یزه‌ری نوێ داهێنرا كه ناوی “Glow”ــه واته “دره‌وشاوه” بیستۆکەکە جیاواز له بیستۆکەکانی تر وایه‌ره‌كه‌ی له ماددهیێكی ڕیشاڵی شووشه‌یی بینراو دروستكراوه به‌ناوی “Fibrance” كه له توانایدا هه‌یه ڕووناكی و شه‌پۆڵی ده‌نگ بگوێزێته‌وه كه ئه‌مه‌ش باشتره له وایه‌ری بیستۆکەکانی تر كه له مس دروستدهكراو ڕوبه‌ڕووی ئه‌گه‌ری شكان و پچڕان ده‌بۆوه، بیستۆکەکە له توانایدا هه‌یه خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ لێدان و ترپه‌كانی دڵ له میانه‌ی ئه‌وه‌ی كه دوگمهیێكی هه‌سته‌وه‌ری هه‌یه و چه‌ندان فرمان به‌ڕێوه ده‌بات وه‌ك كۆنتڕۆڵكردنی میوزیك و هه‌ڵگرتن و داخستنی په‌یوه‌ندییه هاتووه‌كان وه پاشەکەوتکردنی وێنه و په‌یوه‌ندیه‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌پی “Google Now” به‌هۆی فرمانی ده‌نگی، نرخی بیستۆکەکە له بازاڕه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ١٢٧ دۆلاره.
سه‌رچاوه KickStarter
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".