10
ئای ئۆ ئێس 19, شوبات 2015 1 بۆچوون

خێراترین ڕێگا بۆ گواستنه‌وه‌ و ناردنی فایل له‌ نێوان مۆبایله‌ زیره‌كه‌كاندا

shareitئه‌پڵیكه‌یشنی “SHAREit” به‌ خێراترین ڕێگه‌ داده‌نرێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنی فایل له‌ نێوان مۆبایله‌ زیره‌كه‌كه‌ندا، وه‌ ئاڵوگۆڕكردنی فایل له‌ مۆبایله‌كانه‌وه‌ بۆ كۆمپیوته‌ر و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌ خێراییه‌كی زۆر به‌رز و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌، ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ به‌رهه‌می كۆمپانیای “لینۆڤۆ”ی به‌ناوبانگە کە تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌رز و ناوازه‌ی تێدایه‌.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی:

  • بوونی ئه‌پڵیكه‌یشن بۆ هه‌رسێ سیسته‌مه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان
  • بوونی ئه‌پڵیكه‌یشن بۆ كۆمپیوته‌ر
  • گواستنه‌وه‌ی فایل به‌بێ هێڵی ئینته‌رنێت
  • ناردنی فایله‌كانی وێنه‌ و ڤیدیۆ و ناوه‌كانی نێو مۆبایل و به‌رنامه‌كانی مۆبایل
  • خێراییه‌كی بێ وێنه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 10مێگا بایت
  • چوونه‌ نێو فایله‌كانی كۆمپوته‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ

له‌گه‌ڵ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تر كه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی پێی ئاشنا ده‌بن

به‌سته‌ره‌كانی داگرتن:

بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
http://goo.gl/L6JjFU

بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:

http://goo.gl/XAzIrO

بۆ سیسته‌می ویندۆزفۆن:

http://goo.gl/BdLJkR

 

بۆ كۆمپیوته‌ر (ویندۆز):
http://download.lenovo.com/ibmdl/pub/pc/pccbbs/thinkvantage_en/metroapps/SHAREit/MSI/LenovoShareIt-win.exe

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ