بابەتی گرینگ
17, شوبات 2015
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا (17\2)
– لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٧\٢\٢٠٠٠ مایکرۆسۆفت پەردەی لەسەر ویندۆز ٢٠٠٠ لادا و ئامانج زیاتر بازاڕی کار بوو نەک بەکارهێنەرانی ئاسایی.

– لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٧\٢\١٩٩٤ کۆمپانیای ئەپڵ یەکەم کامێرای دیجیتاڵی ئاشکرا کرد بەناوی QuickTake 100 و ئامانجیان بازاڕی بەکاربەر بوو بەڵام بەداخەوە ئەپڵ نەیتوانی لە بازاڕی کامێرای دیجیتاڵی سەربکەوێت بەڵکو تا ساڵی ٢٠٠٧ بەردەوامبوو و بازاڕی بۆ کۆمپانیاکانی تری بواری کامێرای دیجیتاڵی چۆڵکرد.

– لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٧\٢\١٩٥٩ یەکەم مانگی دەستکردی تایبەت بە کەش و هەوا بەناوی Vanguard 2 بۆ ئاسمان ناردرا و تا ئێستاش لە خولگەدایە و پێشبینی دەکرێت تا ٣٠٠ ساڵی تر لە خولگەدا بمێنێتەوە.

– لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٧\٢\١٨٧٤ Thomas J. Watson لەدایکبووە کە بازرگانێکی ئەمریکی بوو و وەکو سەرۆکی کۆمپانیای IBM لە ساڵی ١٩١٤ بۆ ساڵی ١٩٥٦ خزمەتی کردووە.

ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا بە تەنها لە کەی ئای تی ئێن!
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!