هەواڵ
22, کانوونی دووەم 2012
مۆبایلێک پازدە ساڵ بە بێ شەحن کردنەوە کاردەکات
یەکێکە لەو
ھۆکارانەی گرفت بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایل دروست دەکات شەحن کردنەوەیەتی , بەڵام کۆمپانیای (SpareOne) توانی بەسەر ئەم گرفتە زاڵ بێت مۆبایلێک دروست بکات کە توانای ھەیە بۆ ماوەی ١٥ساڵ بەبێ شەحن کردنەوە کاربکات.ئەم مۆبایلە ھیچ جۆرە تایبەتمەندیەکی مۆبایلی مۆدێل نوێ لە خۆ ناگرێت , و بۆکارکردنی پشت بە پاتریەکی بچووک دەبەستێت لە جۆری (AA) .مەرجی بەردەوام بوونی کاری ئەم مۆبایلە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەکاربەرەکەی پاتریەکی جۆری ئینیر جایزەر بەکاربێنێت ,بەوشێوەیەش دەتوانی بۆماوەی ١٥ ساڵ لەشەحن کردنەوەی مۆبایلەکەت دوور بکەویەوە.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی سایتی سەرەکی بکەن
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.