بابەتی گرینگ
19, شوبات 2015
مۆبایلی تازەی کۆمپانیای شیاومی بەناوی Mi Note!
شیاومی کە کۆمپانیایەکی چینیە و بەڕکابەرێکی گەورەی کۆمپانیای ئەپڵ دادەنرێت لە وڵاتی چین. دوایین بەرهەمی خۆی لە مانگی ڕابردوو خستە بازاڕەوە بەناوی Mi Note کە تایبەتمەندیەکانی بە کورتی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
– قەبارەی شاشە: 5.7 ئینج
– ڕوونی شاشە: 1080* 1920 پێکسڵە
– سیستەمی کارگێری: ئەندرۆید کیت کات ٤.٤.٤
– جۆری پڕۆسێسەر و خێراییەکەی: Qualcomm MSM8974AC Snapdragon 801 و خێرای ٢.٥ گێگاهێرتزە!
– ڕام: ٣ گێگابایت
– بیرگەی ناوخۆی: ١٦\٦٤ گێگابایت
– کامێرای پشتەوەی: ١٣ مێگاپێکسڵە و بەڕوونی 4128 *3096 پێکسڵ وێنەدەگرێت!
– کامێرای پێشەوەی: ٤ مێگاپێکسڵە!
– بەرواری بڵاوبوونەوەی: لە مانگی کانونی دووهمی ٢٠١٥ واتە مانگی ڕابردوو!
– نرخ: بەگوێرەی ماڵپەڕی دەبلوئێلکیترۆنیکس نرخەکەی ٧٤٩.٩٩$ و دەتوانن سەیری ئەم لینکە بکەن بۆ نرخەکەی: http://welectronics.com/gsm/misc/Xiaomi-Mi-Note.HTML
لەم چەند وێنەیە دیمەنی تەواوی تەلەفۆنەکە ببینن:
لەم ڤیدیۆیەش زانیاری زیاتر:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=bubJ14IPhXY[/youtube]
سەرچاوە GSMarena
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!