بابەتی گرینگ
19, شوبات 2015
گووگڵ لە ٢٠ نیسانی ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاری Helpout دەهێنێت!
دوای ساڵێک لە بوون ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دا گووگڵ داخستن و کۆتایی هێنان بەم خزمەتگوزارییە کە ناسراوە بە Helpout ڕاگەیاند. شایەنی باسە خزمەتگوزاری گووگڵ هیڵپ ئاوت بریتیە لە پلاتفۆرمێک کە تێدا فێرخوازانی بە شارەزا و لێزانان دەبەستەوە و بەم هۆیەوە دەیانتوانی لە بوارەجیاجیاکان پرسیارەکانی خۆیان بکەن و زانیاری وەربگرن و کە بەشی بێ بەرامبەر و بە پارەشی لەخۆی گرتووە. ئێوەش دەتوانن پێش ئەوەی دابخرێت سەردانێ بکەن لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە: https://helpouts.google.com/home
سەرچاوە The Verge
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!