بابەتی گرینگ 14, شوبات 2015

ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا (14\2)

thisdayintechhistory– لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\١٨٧٦ لەلایەن دوو کەس بە جیا بیرۆکەی تەلەفۆن ئاشکراکرا بەناوەکانی ئەلیکساندەر گراهام بێڵ و ئیلیشا گرەی.
– لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\١٩٢٤ ناوی کۆمپانیای Computing Tabulating Recording Corporation گۆردرا بۆ IBM و بەم شێوەیە کۆمپانیای International Business Machine لەدایکبوو.
– لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\١٩٤٦ یەکەم کۆمپیوتەری تەواو ئەلیکترۆنی بەناوی ENIAC لە زانکۆی پێنسێلڤینیا نمایشکرا کە کێشەکەی بە ٣٠ تەن مەزەندە دەکرا و توانای ژماردنی ٥٠٠٠ هاوکێشەی هەبوو لە چرکەیەکدا.
– لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\٢٠٠٥ بۆ یەکەم جار دۆمەینی ماڵپەڕی یوتيوب لەلایەن دامەزرێنەرەکەیەوە تۆمارکرا.

ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا بە تەنها لە کەی ئای تی ئێن!

بۆچونی تۆ