هەواڵ
27, کانوونی دووەم 2012
وابڕیارە سبەی چەتەکانی ئینتەرنێت (فەیسبووک) ھاک بکەن و تێکی بشکێنن
تەلەڤز
یۆنی ئیسرائیلی کاسێتێکی ڤیدیۆیی بڵاوی کردەوە کە تێیدا گرووپێک لە چەتەکانی ئینتەرنێت کە دژ بە جیھانگیری و عەولەمەن و ناویان لەخۆناوە Anonymous (ئه‌نۆنیمۆس) بڕیاریان داوە کە سبەی (شەممە) ٢٨/١/٢٠١٢ ماڵپەڕی فەیسبووک ھاک بکەن و تێکی بشکێنن. تەلەڤزیۆنی ئیسرائیلی ئەوەشی روونکردەوە کە ئەم گرووپە دژ بە جیھانگیری و پێیانوایە کە ئەمریکا لەڕێگەی ماڵپەڕی فەیسبووک و ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەوە جیھانگیری دەگەیەنێتە لوتکە و ئەوانیش دژ بە ڕەوتی جیھانگیرین، بۆیە بڕیاریانداوە کە سبەی (شەممە) فەیسبووک ھاک بکەن و تێکی بشکێنن.
شایانی باسە ھەر ئەم گرووپە پێشتر بڕیاریان دابوو کە ماڵپەڕەکانی سەر بە (ئاژانسی لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی ئەمریکی FBI ) ھاک بکەن، و ھاکیشیان کرد.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.