ئای ئۆ ئێس
19, شوبات 2015
بلۆككردن و بەستکردنی ژماره و دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌ناسراو له مۆبایله زیره‌كه‌كاندا
سڵاو فێرخوازانی كه‌ی ئای تی ئێن، بۆ جارەش ئەپێکی گرنگتان پێ ئاشنا ده‌كه‌م ئه‌ویش ئەپی “true caller”ــه كه كاری ئه‌و ئەپە بریتیه له بلۆككردنی هه‌ر ژماره‌یێك له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت بۆ وێنه: كاتێك ژماره‌یه‌ك بێزارت ده‌كات یاخود ناته‌وێت په‌یوه‌ندیت پێوه بكات ئه‌وا له ڕێگه‌ی ئه‌و ئەپەوە ده‌توانی بلۆك و بەستی بكه‌یت، كارێكی تری ئه‌و ئەپە بریتییه له دۆزینه‌وه ژماره‌ی نه‌ناسراو، كاتێك ژماره‌یه‌ك په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كات ئه‌وه ده‌توانی له ڕێگه‌ی ئه‌و ئەپەوە بگه‌ڕێیت بۆ ئەو ژمارەیە كه ئەپەکە پێت ده‌ڵێت ئه‌و ژماره‌یه هی فلان كه‌سه وه شوێنی كهسهكهشت پێ ده‌ڵێت.
به‌سته‌ری داگرتن::
– بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:
http://goo.gl/snINaK
– بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
http://goo.gl/gWYofI
– بۆ سیسته‌می ویندۆز فۆن:
http://goo.gl/Bh3yZG
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".