ئینتەرنێت
19, شوبات 2015
لەمەودوا دەتوانن لەسەر وێبیش FlipBoard بکەنەوە
لەمەودوا دەتوانن لەسەر وێبیش FlipBoard بکەنەوە و ئاگاداری تەواوی هەواڵەکان بن لە گشت بوارەکان. شایەنی باسە FlipBoard خزمەتگوازرییەکانی لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنەوە خستبووە بەردەستی بەکارهێنەران بەڵام ئێستا بۆ وێبیش بەردەستە و لە هەر کوێیەک بوویت دەتوانیت سود لەناوەڕۆکەکەی وەربگریت. FlipBoard بریتییە لە گۆڤاری ئەلیکترۆنی کە تێیدا تەواوی وێبسایتە بەناوبانگەکانی جیهانی کۆکراوەتەوە و لەسەر شێوەی گۆڤار پێشکەش بە خوێنەرانی دەکات.
لەم بەستەرەوە سەردانی Flipboard بکەن:
https://flipboard.com/