10
ئای ئۆ ئێس 19, شوبات 2015 بۆچوون

چۆن وێنه‌ی نووسراوی په‌ڕه‌یه‌ك بگرین وه‌كو فۆتۆكۆپی به‌ كامێرای مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانمان؟

camscannerئەپی تایبەت بەو کارە لە ناو کۆگای سیستەمە زیرەکانی مۆبایلەکان ژمارەیان زۆرە بەڵام جیاوازییەکانیان تەنها تایبەتمەندی و توانستەکانیان بەڵام ئێمە لێرە دانەیەکی تایبەتمان بۆ هەڵبژاردوون کە ناوی Camscannerـە. له‌ڕێگه‌ی ئەپی “CamScanner”ــه‌وه‌ ده‌توانیت وێنه‌ی نووسراوی په‌ڕه‌یه‌ك بگریته‌وه‌ به‌ كامێرای مۆبایله‌كه‌ت به‌ كوالێتیێكی به‌رز و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی، زۆرجار ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت نووسینێك بنووسینه‌وه‌ یاخود قوتابیان كه‌ زۆرجار ده‌یانه‌وێت بابه‌تێكی هاوڕێكه‌یان بنووسنه‌وه‌ به‌ڵام به‌ په‌له‌ن ئه‌وا به‌ ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت به‌ جوانترین شێوه‌ وێنه‌ی نووسراوه‌كه‌ بگریت و زه‌خیره‌ی بكه‌یت وه‌ك فۆتۆكۆپی.

ئەپەکە چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی هه‌یه‌ و بەکارهێنانی ئاسانە و ئێوە له‌ كاتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ بە تایبەتمەندیە ناوازەکانی ئاشنا ده‌بن.

به‌سته‌ری داگرتن:

بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید:
http://goo.gl/64qSU7
بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
http://goo.gl/Exvezg
بۆ سیسته‌می ویندۆز فۆن:
http://goo.gl/1TjGgl

بۆچونی تۆ