بابەتی گرینگ
21, شوبات 2015
کۆمپانیاى هواوەى مۆبایلێکى نوێی بە نرخێکى کەم ڕاگەیاند
کۆمپانیاى هواوەى چینى دوێنێ ٢٠\٢\٢٠١٥ مۆبایلێکى زیرەکى نوێی بەناوى (Ascend Y540) ڕاگەیاند. ئەوەى جێگاى سەرنجە مۆبایلەکە نرخێکى کەمى هەیە سەڕەڕاى ئەوەى خەسڵەتەکانى ناوەندین، مۆبایلەکە شاشەکەى ٤,٥ ئینجە بە ڕوونى ٤٨٠×٨٥٤ پێکسڵ و بە پرۆسیسەرێکى سناپدراگۆن ٢٠٠ کاردەکات بە خێرایی ٣.١ گێگاهێرتز و ڕامەکەى ١ گێگابایتە و بیرگەى ناوخۆى ٤ گێگایە دەتوانرێ زیادبکرێت بەهۆى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى microSD تا ٣٢ گێگا. مۆبایلەکە کامێراى دواوەى ٥ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەشى ٠.٣ مێگا پێکسڵە، پاتریەکەى ١٩٥٠ میلى ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا، بە سیستەمى وەگەڕخەرى مۆبایل “ئەندرۆید” کاردەکات و پشگیرى تۆڕەکانى نەوەى سێیەم دەکات.
مۆبایلە نوێیەکە لە بازاڕەکانى ئەوروپا بەردەستە بەنرخى ١١٠ یۆرۆ کە بەرامبەرە بە $١٢٥ دۆلارى ئەمەریکى.
سەرچاوە: Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".