ئەندرۆید
21, شوبات 2015
هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی پێشبینیكراوی مۆبایلی زیره‌كی نوێی كۆمپانیای سۆنی ناسراو به Xperia Z4
ههنـــدێك تایبه‌تمه‌ندی پێشبینیكراوی مۆبایلی زیره‌كی نوێی كۆمپانیای سۆنی ناسراو به Xperia Z4 (مه‌رج نییه هه‌موویان دروست بن به‌ڵام باوه‌ڕیان پێده‌كرێت)
١- شاشە (Screen)
مۆبایله‌كه شاشهیێكی 5.2 ئینجی ده‌بێت و به‌ڕوونی QHD واته توانای بینینی وێنه و ڤیدیۆكان به ڕوونیێك كه چوارهێندە له ئێچ دی به‌رزتره….
٢- ڕام و خێراییی (Ram and CPU)
وه‌ك چۆن له شاشه‌كه جیاوازیێكی هه‌یه له‌گه‌ڵ گشت مۆبایلانی تر له ڕامیش ئه‌و جیاوازییه به شێوه‌یه‌كی ڕوون و به‌رچاو ده‌بینرێت كه به پرۆسسهرێكی Snapdragon S810 كار ده‌كات و به ڕامێكی 4GBــی كه بۆ یه‌كه‌م جاره مۆبایلێكی زیره‌ك ئه‌و ڕامه‌ی له‌سه‌ر بێت….
٣- بیرگه‌ی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی (Internal and External Memory)
بیرگهكهشی به‌رده‌ست ده‌بێت به 32\64گ.ب ده‌توانرێ زیاد بكرێت به ڕێگای بیرگه‌ی ده‌ره‌كی تا 128گ.ب
٤- كامێــرا(Camera)
بێشك لای هه‌موو كه‌سێك ڕوونه كه مۆبایله‌كانی سۆنی خاوه‌ن كامێرایه‌كی ئاست به‌رزی بێ وێنه‌ن له‌م مۆبایلهشدا كامێرایه‌كی زۆر ئاست به‌رزی بۆ دانراوه كه 20.7MPــــه واته 5248х х 3936 و فلاشێكی LED له‌سه‌ره، كامێرای پێشه‌وه‌شی بریتیه له 5MP، هه‌رچی ڤیدیۆشه له توانایددا هه‌یه به كوالێتی [email protected] واته 4K
٦- پێكهاته‌كه‌ی و ڕووكار(Structure and Appearance)
له ئه‌له‌منیۆم دروست كراوه و توانای به‌رگریه‌كی به‌هێزی هه‌یه، وه‌ك زنجیره مۆبایله‌كانی تری ئه‌م بۆمایلهش دژه ئاو و تۆزه كه مۆله‌تی IP68ــی وه‌رده‌گرێت…
٦- پاتـــری(Battery)
وه‌ك دیاره مۆبایله‌كانی سۆنی له ڕووی پاتریه‌وه زۆر نایابن ئه‌م مۆبایله‌ش توانایه‌كی به هێزی ده‌بێت كه پاتریه‌كه‌ی 3500mAh له كاژێرێكدا…
٨- سیسته‌می كاركردن(Operating System)
وه‌ك هه‌موو كه‌س ده‌یزانیت كه مۆبایله نوێكانی سۆنی به سیسته‌مه به‌ناوبانگی ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن ئه‌و مۆبایله‌ش به نوێترین ڤێرژنی ئه‌ندرۆیدی گووگڵ كارده‌كات كه ئه‌ندرۆید 5ــه ناسراوه به Android lollipop.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".