10
بابەتی گرینگ 23, شوبات 2015

کۆمپانیاى LG چوار مۆبایلى نوێى ئاشکراکرد

image

کۆمپانیاى LGــى کۆرى چوار جۆرى نوێ لە مۆبایلى هۆشمەند ڕاگەیاند، بڕیارە لە مانگى داهاتوودا لە کۆنفرانسى جیهانى تایبەت بە مۆبایل لە شارى بەرشەلۆنەى کەتەلۆنى بڵاویانبکاتەوە کە بە MWC 2015 ناسراوە.

قەبارەى شاشەى مۆبایلەکان لە نیێوان ٤ بۆ ٥ ئینج دەبێت و هەندێکیان کامێراى پێشەوەیان ٥ مێگاپێکسڵ دەبێت بۆ گرتنى وێنەى (سێڵفى).

•یەکەم جۆر لە ئامێرە هۆشمەندەکان ناسراوە بە (LG manage) کە شاشەیێکى گەورەى هەیە بە قەبارەى ٥ ئینج و بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ لەگەڵ پرۆسیسەرێکى نەوە چوارەم بە ١.٢ و ١.٣ گێگاهێرتز، كامێراى پشتەوەى ٨ مێگاپێکسڵ و کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵ، بیرگەى ناوەکى ٨ گێگابایتە و پاتریەکەشى ٢٥٤٠ میلى ئەمپێرە لە كاتژمێرێكدا.

•جۆرى دووەم ناسراوە بە (LG Spirit) ئەمەیان تایبەتمەندیەکانى وەکـ LG manageــە تەنها شاشەکەى بچوکترە و ٤.٧ ئینجە وە هێزى پاتریەکەشى ٢١٠٠ میلى ئەمپێرە.

•ئامێرى سێهەم (LG Leon) قەبارەى شاشەکەى بچوکترە لە هەردوو جۆرەکەى سەرەوە و ٤.٥ ئینجە بە روونى ٤٨٠×٨٥٤ پێکسڵ لەگەڵ پرۆسیسەرێکى نەوە چوارەم بە ١.٢ و ١.٣ گێگاهێرتزە وکامێراى دواوەى ٨ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوە ٥ مێگا پێکسڵە (بە پێى نرخى لە بازاڕ تایبەتمەندى دەگۆڕێت) وە پاتریەکەى ١٩٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێکدا.

•کۆتایى و جۆرى چوارەم بریتیە لە (LG Joy) خەسڵەتەکانى کەمترە لە هەر سێ جۆرەکەى پێشووتر و شاشەکەى ٤ ئینجە بە ڕوونى ٤٠٠×٨٠٠ پێکسڵ و بە پرۆیسیەرێکى نەوەى چوارەم ١.٢ گێگاهێرتز یان نەوە دوو بە ١.٢ گێگاهێرتز بەردەست دەبێت (بە پێى نرخى لە بازاڕ تایبەتمەندى دەگۆڕێت)، بیرگەى ناوەکى بەردەست دەبێت بە ٨ یان ٤ گێگابایت و پاتریەکەى ١٩٠٠ میلى ئەمپێرە.

کۆمپانیاکە کاتى بڵاوبوونەوەى و نرخى هیچ کام لە ئامێرەکانى دیارى نەکردووە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەى جیهانى تایبەت بە مۆبایل لە مانگى داهاتوو لە بەرشەلۆنە بخرێنەڕوو.

سەرچاوە: Ardroid

بۆچونی تۆ