بابەتی گرینگ
25, شوبات 2015
سۆنـى مۆبایلێکى نوێى ڕاگەیاند
ئەمڕۆ سێ شەممە کۆمپانیاى بەناوبانگى سۆنى مۆبایلێکى هۆشمەندى نوێى بە ناوى (Xperia E4G) ڕاگەیاند کە خەسڵەتەکانى وەک وەشانەکەى ترە کە ناوى (E4) بوو و لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لەو مانگە پەردەى لەسەرلادرا تەنها هەندێک خەسڵەتى نوێى بۆ زیادکراوە. مۆبایلەکە وەک هەمان وەشانى پێشووترە تەنها ئەمەیان پشتگیرى تۆڕى نەوەى چوارەم 4G LTE دەکات.
خەسڵەتەکانى:
ڕوونماکەى ٥ ئینجە بە ڕوونى ٥٤٠×٩٦٠ پێکسڵ و پرۆسیسەرێکى Mediatek MT6582ــى لەسەرە، ڕامەکەى ١ گێگابایتە و بیرگەکەى ٨ گێگابایتە، کامێراى دواوەى ٥ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەى ٢ مێگاپێکسڵە، مۆبایلەکە پاتریێکى ٢٩٠٠ میلى ئەمپێرى لەسەرە کە وەک سۆنى دەڵێت مۆبایلەکە بەرگەى ٢ ڕۆژ ى تەواو کارکردن دەکات وە دەتوانرێ بەهۆى تەکنیکى پاراستنى وزەوە بە ڕێگەى Stamina و Ultra Stamina.
مۆبایلەکە لە ئەوروپا بە ڕەنگى سپى و ڕەش بەردەستە بەنرخى ١٢٩یۆڕۆ کە بەرامبەرە بە ١٤٦دۆلارى ئەمەریکى.
سەرچاوە: C|net و Technobuffalo
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".