ئەپڵ
26, شوبات 2015
بڕیارێکى دادگا ٥٣٢,٩ ملیۆن دۆلارى بە ئەپڵ ژمارد
دوای کۆبونەوەیێکى ٨ کاژێرى دەستەى دادوەرانى دادگاى ئەمەریکا درەنگانى شەوى ڕابردوو دادگا کۆمپانیاى بەناوبانگى ئەپڵى بە ٥٣٢،٩ ملیۆن دۆلار سزادا دواى ئەوەى گەیشتە ئەو ئەنجامەى کە بەرنامەى ئایتونزى ئەپڵ مافى سێ داهێنانى کۆمپانیاى ئەمەریکى (سمارت فلاش)ــى پێشێلکردووە.
دادگا دەڵێت ئەپڵ جگە لەوەى مافى داهێنانەکانى سمارت فلاشی پێشێلکردووە بە ئەنقەستیش ئەو کارەى کردووە
سەڕەڕاى ئەوەى کۆمپانیاى سمارت فلاش کە بارەگاى سەرەکى لە تەکساسى ئەمەریکایە و کارى فرۆشتنى مافى داهێنانە داواى قەرەبووى ٨٥٢ ملیۆنى کردبوو بەرامبەر ئەو پێشێلکاریە بەڵام دادگاى بە ٥٣٢،٩ ملیۆن دۆلار سزاى بەسەر کۆمپانیاى ئەپڵ سەپاند.
ئەپڵ لەبارەى سزاکەوە دەڵێت: ئەو سزایەى دادگا بەسەرمانیدادا بەڵگەیەکە لەسەر پێویستبوونى چاکسازى لە مافی داهێناندا تاکو چیتر هەندێک کۆمپانیاى هاوشێوەى سمارت فلاش کە خۆیان پرۆژە دروست ناکەن ڕووبەروى سزادان ببنەوە.
هاوپێچ: ساڵى ٢٠١٣ کۆمپانیاى سمارت فلاشى ئەمەریکى سکاڵایەکى تریشی لەسەر ئەپڵ تۆمارکرد تێدا باسى لەوە کردبوو کە ئەپڵ مافى سێ لە داهێنانەکانى پێشێلکردووە.
سەرچاوە: Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".