ئەندرۆید
26, شوبات 2015
فەرهەنگێکی نوێی کوردی بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە تایبەتمەندی کامێرا بۆ گەڕان بۆ وشەکان بەڕێوەیە!
دوێنێ لە پەڕی فەرمی فەرهەنگی کارزان کە فەرهەنگێکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و سیمیبیان بەردەستە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆیەک لەلایەن گەشەپێدەر کارزان کەمال بڵاوکرایەوە و تێیدا فەرهەنگێکی ناوازە بە تایبەتمەندی کامێراوە کە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی وشە لەسەر پەڕە و شوێن و دیوارە و تابلۆ و …هتد و پاشان پێدانی واتاکەی بەکوردی پێشاندەدات و بەگوێرەی پۆستەکەی بێت لە فەیسبووک ئەوا بەم زووانە بڵاودەکرێتەوە و ئەوەیشی لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت ئامێرێکی ئێچ تی سیە و ئەوە واتای ئەوەیە فەرهەنگەکە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات و گەشەپێدەر هیچ زانیاریەکی تی بڵاونەکردووەتەوە و لە ڤیدیۆکەش هیچی سەبارەت بە ئەپەکە نەدرکاند جگە لەوەی هەندێک لە وشەکانی سە پەڕەکەی بە کامێراکە وەرگێرایە سەر کوردی و ئێوەش دەتوانن لە خوارەوە ڤیدیۆکە ببینن:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=tW1QJ5oXyfQ[/youtube]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!