ئەپڵ
26, شوبات 2015
|بەپەلە| ئەپڵ لە ٩ی مانگی داهاتوو کۆنگرەیەک لەژێر ناونیشانی بەهار بۆ پێشەوە دەبەستێت.
هەر ئێستا پێگە تایبەتییەکانی تایبەت بە هەواڵەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بڵاویان کردەوە کە ئەپڵ بانگێهشتی ڕەوانە کردووە بۆ بەستنی کۆنگرەیەک لە ٩ی مانگی داهاتوو لە ژێر ناونیشانی “بەهار بۆ بێشەوە” و پێدەچێت خاڵی جەخت بریتی بێت لە ڕاگەیاندنی کاتژمێرەکەی ئەپڵ ناسراو بە ئەپڵ ۆچ!
شایەنی باسە کۆنگرەکە لە ٩\٣\٢٠١٥ لە کاتژمێر ٩,٠٠ شەو بەکاتی هەولێر – کوردستان دەستپێدەکات و شوێنەکەی وەکو زۆربەی کۆنگرەکانی تری ئەپڵ لە شاری سانفرانسیسکۆ لە سەنتەری Yerba Buena بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە MacRumors
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!