ئەندرۆید
26, شوبات 2015
مۆبایلێکى نوێ کە بە وزەى خۆر کاردەکات بڵاوکرایەوە

کۆمپانیاى کیۆسێراى یابانى مۆبایلێکى هۆشمەندى نوێى بەناوى “Torque KC-701” ڕاگەیاند کە بە وزەى خۆر کاردەکات. کۆمپانیا یابانیەکە پلێتێکى لە جۆرى “Wysips Crystal” بەکارهێناوە بۆ وةرەگرتنى وزەى خۆر لە تیشکى خۆرەوە، مۆبایلە نوێکە بە شێوەیەکى زۆر پتەو و خۆڕاگر دروستکراوە و دەتوانێ لە پلەى گەرمى سەرو °60 پلە و پلەى گەرمى خوار پلەى بەستن °0 کاربکات، بەرگریەکى یەکجار پتەوى هەیە بۆ کەوتن و بەربوونەوە و دژە ئاو و تۆزە مۆڵەتى IP68ـى پێدراوە کە دەتوانێ بۆ ماوەى ٣٠ خولەک و لە قوڵى ١،٥م لە ژێر ئاودا کاربکات. کامێرای دواوەى ٨ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشی ٢ مێگاپێکسڵە، بیرگەکەى ١٦ گێگابایتە و ڕامەکەى ٢ گێگابایتە و بە سیستەمى وەگەڕخەرى مۆبایل ئەندرۆید ٤.٤ کاردەکات، ڕوونماکەى ٤.٥ ئینجە بە ڕوونى ١٢٨٠x٧٢٠ پێکسڵ و پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات.
سەرچاوە: kyoceramobilephone
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".