بابەتی گرینگ
27, شوبات 2015
دروستکردنى سێبەرى درێژ بۆ نوسین و وێنە لە فۆتۆشۆپ

زۆرجار ئێمە لە نەخشاندندا پێویستمان بە دانانى سێبەرێک دەبێت بۆ جوانترکردنى نەخشاندنەکەمان. بۆ ئەمەش زۆر ڕێگە هەیە لە پڕۆگرامى بەناوبانگى بوارى نەخشاندن “ئەدۆبى فۆتۆشۆپ” دا کە ئاڵۆزە و پێویستە چەندین کار بکەیت بۆ دروستکردنى سێبەرەکە. ئێمە لێرەدا زیادکراوێکتان پێ ئاشنادەکەین بەناوى “Long Shadow Generator” کە دەتوانێت تەنها بە یەک كرتە ئەم کارەت بۆ بکات سەربارى ئەوەى کە چەندین تایبەتمەندى هەیە وەکو (دیاریکردنى ڕووى سێبەرەکە ، دیاریکردنى ڕەنگى سێبەرەکە ، دیاریکردنى درێژى سێبەرەکە). لەم بەستەرە ڕاستەوخۆیانى خوارەوە دەتوانیت بۆ هەریەکە لە وەشانەکانى CS6 و CC دایبگریت.
داگرتن بۆ وەشانى CS6
داگرتن بۆ وەشانى CC
چۆنیەتى بەکارهێنانى: window –> extension –> LongShadowGenarator
نموونەیەک
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".
دەستت خۆش كاك دیاری. ئەم زیادكراوەیە یەكێكە لە پڕ بەكارهێراوترین زیادكراوە لە ناو دیزاینەراندا. زیادكراوەی نایابی تریشمان زۆرە ئەگەر كرا لە داهاتوودا بڵاویان دەكەینەوە.
زۆر سوپاس کاک سەردار هەوڵدەدەم لە داهاتوودا بڵاوی بکەمە بە چەن بابەتێک.