ئەپڵ
9, ئازار 2015
چۆن سەیری پەخشی ڕاستەوخۆی کۆنگرەی ئەمجارەی ئەپڵ بکەم؟ کلیک بکە بۆ ئەوەی بزانیت. (نوێکراوەتەوە)
دوای ئەوەی ئەپڵ لە ٢٦\٢\٢٠١٥ بەستنی کۆنگرەی بۆ ٩ی مانگی داهاتوو ڕاگەیاند بڕیاریدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر ماڵپەڕی سەرەکیان بیگوازێتەوە لەم لینکەوە Apple.com/Live، ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن لە ڕۆژی ٩ی مانگی داهاتوو کە دەکاتە ڕۆژی دوو شەممە شەوەکەی کاتژمێر ٨ی شەو سەیری بکەن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ئامێرەکانی ئەپڵە (ماک و ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد) بۆ ئەوانەی بە سیستەمەکانی تر کاردەکەن هەر کاتێک لینکێک بەردەست بوو بڵاوی دەکەینەوە.
Apple.com/Live
بۆ ئەوانەی ئامێری ئەپڵیان لانییە بۆی هەیە لەم کەناڵە لە یوستریم بگوازرێتەوە:
Broadcast live streaming video on Ustream
و یان دەتوانن لە ڕێگەی لێدەری VLC سەیری بکەن بەم شێوەیە:
سەرتا VLC لەم بەستەرە دابگرە: http://www.videolan.org/vlc/download-windows.html
لە لیستی سەرەکی بەرنامەکە کرتە لە Media بکە پاشان Open Network Stream:
دوای ئەوە ئەم بەستەرە http://p.events-delivery.apple.com.edgesuite.net/14pounqefvoiubefvpiub10/m3u8/atv_mvp.m3u8 لەم بۆشاییە دابنێ کە لە وێنەکە هەیە و کرتە لە Play بکە:
تێبینی: ئەم ڕێگایە باشترین پێشنیارکراوە و گرەنتی ١٠٠% نییە لە ئیشکردنی بەتەواوی.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!