هەواڵ
1, شوبات 2012
فۆكسكۆن و پلانی دروستكردنی پێنج كارگه‌ی تازه له به‌ڕازیل بۆ داهاتووی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ
فۆكس كۆن كۆمپانیای تایبه‌ت به‌دروستكردنی كه‌لوپه‌لی ته‌كنه‌لۆژی پلان داده‌نێت بۆ دروستكردنی پێنج كارگه‌ی تازه له به‌ڕازیل تایبه‌ت به دروستكردنی شاشه‌ی LCD بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ. یه‌كێك ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی به‌ڕازی به ناوی فۆلا ئه‌م هه‌واڵه‌ی گواسته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌م پلانه له‌لایه‌ن وه‌زیری پلان و گه‌شه‌پێدانی ساوپاولۆ ڕاگه‌ینراوه وئه‌م پێنج كارگه‌یه‌ش به زیاد له‌گه‌ڵ كارگه‌یه‌كی تر كه تایبه‌ته به دروست كردنی شاشه‌ی ئایپاد و ئایفۆن
وه له ڕاپۆرته‌كه‌شدا هاتووه كه هه‌ر كارگه‌یه‌ك 1000 كرێكار وه‌رده‌گرێت. به جیا له‌مه ئه‌م پێنج كارگه‌یه جگه له دروستكردنی كه‌ل و په‌ل بۆ كۆمپانیای ئه‌پل ئامێری تریش دروست ده‌كات له‌وانه لاپ‌تۆپ و باتری و ئامێری تریش. وه بڕیاریشه هه‌ردوولا فۆكس كۆن و حكومه‌ت كۆببنه‌وه و به‌زووترین كات ڕێكه‌تنه‌كه مۆربكه‌ن و كارگه‌كان بكه‌نه‌وه و ده‌ست بكه‌ن به به‌رهه‌مهێنان.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!