بابەتی گرینگ
20, تەممووز 2015
ئامێری ڕیفێربش(Refurbished)كرا‌و چییه؟ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و ئامێرانه له كوردستان.
دیاره له ئێستادا ئامێری ڕێفێربشكراو له كوردستان زۆره و له‌ناو ئهوئامێرانهشدا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر لاپتۆپه كه به ڕیفێربشكراوی ده‌هێنرێته كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ئه‌وه‌یه كڕیاران سه‌ریان لێ تێكچووه ئایا ئه‌م ئامێرانه نوێن یان نا و یان چاكسازیان لهناوداكراوه و یان و….هتد. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ماڵپه‌ڕی زانیاری نامه‌ی ویكیپیدیا چه‌ند زانیارییهكهم بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌سته‌به‌ركردووه سه‌باره‌ت به‌م ئامێره ڕیفێربشكراوانه، بابه‌یه‌كه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین.
له‌سه‌ره‌تادا زاراوه‌ی Refurbish وه‌رده‌گێڕینه سه‌ر زمانی كوردی كه به گوێره‌ی فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتووی كامبریج ئه‌م زاراوه‌یه مانای ئه‌وه‌یه كه وا له شتێك بكه‌یت نوێتر و باشتر ببێت جا ئه‌و شته كۆمپیوته‌ر بێت یان ئامێر و كه‌لوپه‌لی تر بێت…
له ویكیپێدیاش نوسراوه كه پرۆسه‌یه‌كه چاكسازی یان چاككردنی سه‌ره‌كی چه‌ند به‌شێكه جا چ له‌ڕووی ده‌ره‌وه واته دیزاین و جوانی یان له ڕووی ناوه‌وه واته رهقهكاڵاكانی ناوه‌وه بێت.
له ئه‌مریكا به‌رهه‌مه رێفێربشكراوهكان به نوێی نافرۆشرێن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌سه‌ریان ده‌نوسرێت Refurbished یان Refreshed ئه‌گه‌ربێت و وه‌كو نوێشبن. كه‌لوپه‌له ڕیفێربشكراوهكان له‌وانه‌یه جێی ڕووشاویان له‌سه‌ربێت و یان قوپاوی و جۆره تێكچوونی تریان هه‌بێت كه كارناكهنه سه‌ر كار و توانستی ئامێره‌كه ئه‌مه هه‌رچه‌نده كۆمه‌لێكیان به‌ته‌واوی نوێ ده‌كرێنه‌وه كه پێان ده‌ڵێن (newfurbs).
ئامێره ئه‌لیكترۆنییه ڕیفێربشكراوهكان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن كه به‌زۆری ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه به‌هۆی نه‌ویستنی له‌لایه‌ن كڕیاران یان به‌هۆی كه‌موكوڕی لاوه‌كییه‌وه. ئه‌م ئامێرانه‌ش له‌كاتێكدا ده‌گه‌ڕینرێنه‌وه كه به زۆری ئهوكۆگا پێشكه‌وتوانه‌ی كه ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌فرۆشن گره‌نتی 30 رۆژ پارهگهڕاندنهوه ده‌ده‌نه كڕیار، كه هه‌ندێك جار كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر سود له‌مه وه‌رده‌گرێت به ڕێفێربشكردنهوهی ئه‌م ئامێره نه‌ویستراوانه. و له‌وانه‌شه هه‌ندێك كات ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كه تۆ ده‌یكڕیت هه‌ر بهكارنههێنرابێت به‌ڵام هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه بێت كه كۆگا دوبارهفۆرشهكان به‌هۆ نه‌بوونی جێگا بۆ ئه‌م بهرههمهكۆنانه بێانگهڕێننهوه بۆ كۆمپانیا به‌مه‌به‌ستی جێگا كردنه‌وه بۆ به‌رهه‌مه نوێكان. و كاتێكیش كه‌لوپه‌له‌كانی وه‌كو ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌ر و ئامێری تر..گهڕیندرابنهوه بۆ كۆمپانیا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌ره‌رێكی یان شتێكیان لێهاتبێت ئه‌وه به‌پێی یاسا ناتوانرێت به‌نوێ بفرۆشرێنه‌وه. له هه‌ندێك كاتدا كه هه‌ندێك كێشه‌ی لاوه‌كی لێ دۆزرایه‌وه ئه‌وا به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ده‌كات و یان به‌ته‌واوی ڕێكی ده‌خاته‌وه.
كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه ڕێفێربشكراوهكان هه‌میشه وادهدانرێت كه نرخیان هه‌رزانه و زۆر به كه‌مته‌رخه‌می چاكده‌كرێنه‌وه هه‌رچه‌نده زۆرێكیان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و ئه‌م ڕیفێربشكردنهش هه‌ندێك جار به‌هۆی نه‌گونجاوی یان تێك چوونی ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ئامێرهكهدهبێت و زۆربه‌ی ئه‌م كاره مێكانیكیانهش له‌لایه‌ن مێكانیكی مهشقپێكراوهوهیه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دابه‌شكه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كه كارده‌كات.
له‌كۆتایدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چاكی و باشی ئه‌م ئامێرانه زۆر ڕوون نییه بۆ كڕیاران ئایا باشن یان نا. به‌ڵام سه‌باره‌ت به كوردستان ئه‌م ئامێرانه ئێستا زۆر بڵاون و نرخیان هه‌رزانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێیان به‌دی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه به‌نوێی ده‌فرۆشرێن و تا ئێستاش كه‌س ئاگادارنییه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆربه‌یان كه‌موكورتی ناوه‌كیان هه‌یه بۆنمونه ئاڕمی Core i5ی له‌سه‌ر بووه Core i3 ده‌رچووه و یان كامێرای نه‌به‌ستراوه و یان نایداته شاشه و یان له ڕووی ده‌ره‌وەی ده‌رناكه‌وێت باش به‌سترابێت. من وه‌كو خۆم بۆ خه‌ڵكم كڕیوه و تائێستا كێشه‌ی نییه به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌یان بووه كێشه‌ی هه‌بووبێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی باشه كڕیاره‌كه لێتی وه‌رده‌گرێته‌وه و تۆش ده‌توانیت یه‌كێك ببه‌یت كه كێشه و گیروگرفتی نه‌بێت. له كۆتایدا ئێمه بۆمان ڕوون كردنه‌وه و ئێوه‌ی كڕیاریش سه‌رپشكن له كڕینی ئه‌و ئامێرانه.
* بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌ده‌ستكارییه‌وه سودم له زانیاری نامه‌ی وكیپێدیای ئینگلیزی وه‌رگرتووه و وەرمگێراوەتە سەر زمانی کوردی.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
دەستخۆش کاک سەردار، ماندوو نەبیت برا گیان.
زۆر سوپاس دیاری گیان.
دەستەکانت خۆش بێت و ماندوو نەبیت کاک سەرداری ئازیز بابەتێکی زۆر باش و بەسوودتان داناوە بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر … بژیت
زۆر زۆر سوپاس کاک گۆران گیان. پشت بە خوا بەردەوام دەبین. ماوەیەکە دەنگت نییە! بە بابەتەکانت خۆشحاڵ دەبین!