بابەتی گرینگ
2, ئازار 2015
دوایین سەردێڕی هەواڵەکانی ئایتی تایبەت بە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە شاری بەرشەلۆنە لە کەی ئای تی ئێن بخوێنەوە!
سڵاو لە میوانانمان لە هەرکوێیەکن سڵاوتان لێبیت و فەرموون ئەمانەی خوارەوە دوایین سەردێری هەواڵەکانی ئایتین بۆ ئێوەی خۆشەویستی دەگوازینەوە کە تایبەتن بە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل ٢٠١٥ کە لە شاری بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت:
١- دوێنی و لە کۆنگرەیەکی تایبەت دا لەژێر دروشمی Utopia in Progress کۆمپانیای HTC پەردەی لەسەر سێ ئامێر لادا بەناوەکانی HTC one M9 و HTC Grip و HTC Vive
٢- سامسۆنگی گەورە کۆمپانیای کۆری لە کۆنگرەی Unpacked 2015 پەردەی لەسەر دوو مۆبایلی هۆشمەند لە زنجیرەی گالەکسی بەناوەکانی Galaxy S6 و Galaxy S6 Edge لادا
٣- کۆمپانیای ساندیسک بۆ یەکەمجار بیرگەی ئێس دی بەقەبارەی ٢٠٠ گێگابایت ڕاگەیاند
٤- کۆمپانیای ڤیزا بە فەرمی پشتگیری کردنی پارەدانی لەڕێگەی هەردوو ئامێرە تازەکەی S6 و Galaxy S6 Edge ڕاگەیاند
٥- کۆمپانیای بلاکبێری لە میانەی بەشداری لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە بەرشەلۆنە نوێکردنەوەیەکی نوێی لە بەرنامەی BBM Messenger بۆ سیستەمی بلاکبێری ١٠ و ئەندرۆید ڕاگەیاند و بەم زووانەش بۆ ئای ئۆ ئێس.
٦- کۆمپانیای ئەلکاتێل پەردەی لەسەر مۆبایلێک لادا بە سیستەمی فایەرفۆکس کاردەکات و نرخەکەی تەنها ٤٠ دۆلارە!
٧- مایکرۆسۆفت پەردەی لەسەر دوو مۆبایلی کەم نرخ بەناوەکانی لومیا ٦٤٠ و لومیا ٦٤٠ ئێکس ئێڵ لادا.
٨- سۆنی لە میانەی بەشداری لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە شاری بەرشەلۆنە پەردەی لەسەر تەنکترین تابلێت بەناوی سۆنی ئێسکپیریا زێد ٤ لادا!
٩- کۆمپانیای لیۆنۆڤۆ پەردەی لەسەر دوو ئامێری مۆبایلی هۆشمەند بەناوەکانی Vibe Shot و A7000 لادا
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!