بابەتی گرینگ
3, ئازار 2015
مایکرۆسۆفت تەختەکلیلێکی پێچراوەی ڕاگەیاند
مایکرۆسۆفت لە میانەی بەشداری لە کۆنگرەی MWC2015 چەندان شتی نمایشکرد و لەناویاند ئەو تەختەکلیلەیە کە توانستی هەیە بپاچێتەوە و بەرگەی تەڕبوون دەگرێت و توانستی هەیە لەیەک کاتدا بە دوو ئامێر پەیوەست بکرێت و بەتانها یەک پەنجە کێشان ئاڵۆگری بەکارهێنان بکرێت لە نێوان دوو ئامێرەکە. سەیرێکی ئەم ڤیدیۆیە بکە و بە شێوەیەکی کرداریانە تەختەکلیلەکە ببینە:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=WyhGGIkvAZU[/youtube]
شایەنی باسە ئەم تەختەکلیلە پشتگیری لە ئایفۆن و ئایپاد و ئەندرۆید و ویندۆز و کۆمەڵێک ئامێری دیاری کراوی ویندۆزفۆنیش دەکات. تایبەتمەندیەکانی ئەو تەختەکلیلە بریتین لە ئاسانی پەیوەست بوون و هەڵکردن و کوژاندنەوەی کە تەنها بە پێکدادانەوەی هەردوولا بەسەر یەکتری دەکوژێتەوە و ئیدی گرنگرتینی خەڵسڵەتەکانیشی ئەو پێچانەوە و تەنکیەیەتی کە وادەکات بتوانین بۆ هەرکوێیەک بێ بیبەین لەگەڵ خۆمان.
سەبارەت بە نرخ و بەردەست بوونی ئەوا ئەم تەختەکلیلە لە مانگی ٧ی ئەمساڵ بە نرخی ٩٩.٩٥ دۆلار بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن ڕاستەوخۆ لەسەر پێگەی مایکرۆسۆفت ستۆرەوە.
زانیاری زیاتر لەسەر پێگەی سەرەکی مایکرۆسۆفت لەم بەستەرەوە بخوێنەوە:
http://www.microsoft.com/hardware/en-us/p/universal-foldable-keyboard
سەرچاوە iClarified
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!