ئای ئۆ ئێس
4, ئازار 2015
تێروانینێکی ڕەخنەگرانە بۆ گالاكسی ئێس ٦
سڵاو فێرخوازانی تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌ك ده‌زانن چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كۆمپانیای سامسۆنگ په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئامێری گه‌لاكسی ئێس ٦ و ٦ ئیدج لادا كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا كۆمپانیای سامسۆنگ گاڵته‌ی به كۆمپانیای ئه‌پڵ كرد و به ئامێره‌كانی خۆیاندا هه‌ڵده‌گووت، منیش وه‌ك خۆم به پێویستم زانی چه‌ند به‌راوردێكی لێكچوو له نێوان ئه‌م دوو ئامێره بكه‌م و ڕاو و بۆچوونی تایبەتی خۆمتان بۆ بنوسم و تێروانینی ڕەخنەگرانەی خۆمتان بۆ بنوسم .
ئه‌م بابه‌ته‌ی نووسیومە ته‌نها بیرۆكه و لێكچووی منە و ئێوه‌ش گه‌ر شتێكتان دژ بەوە یان جیا لەوەتان هه‌یه ده‌توانن به بابه‌تێكی پوخت بۆمانی بنێرن دوای پێداچوونەوە بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕ بەلەبەرچاوگرتنی یاساکان بڵاوی دەکاتەوە.
١. كۆمپانیای سامسۆنگ ٢ مۆبایلی نمایش كرد ئه‌مه‌ش ڕێك كۆپی ئه‌و كۆنگره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ بوو كه كۆمپانیای ئه‌پڵیش دوو مۆبایلی نمایش كرد ئه‌وانیش بریتی بوون له ٦ و ٦ پڵه‌س.
٢. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆنگره‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ دوای ماوه‌یه‌ك له كۆنگره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌نجام دراوه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو ڕوون و ئاشكرایه كه كۆپی بیرۆكه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ له دوای كۆنگرهكانیهوهیهتی شایەتی ئەوەش تێروانینی چاودێرانی ئایتیە بۆ سەرنەکەوتنی گالەکسی ئێس ٥.
٣. كۆمپانیای سامسۆنگ هه‌میشه ده‌یانگووت ئێمه باوه‌ڕمان به مۆبایلی باتری ناوه‌كی نیه واته (كه‌پس) له كاتێك دا ئێستا ده‌بینین هه‌ر دوو ئامێری ئێس ٦ و ٦ ئیدج پاتری ناوه‌كیه و (كه‌پسه). لەوەش خۆشتر بیرم دێت سامسۆنگ گاڵتەی بە ئەپڵ دەکرد لەسەر کەپسی ئامێرەکانی لە ڤیدیۆیەکی فەرمی کە لەلایەن سامسۆنگ وەکو ڕیکلامێک بۆ گالەکسی ئێس ٥ دروستکرابوو کەچی ئێستا بۆخۆی هاتۆتە سەر هەمان بیرۆکە و ڤیدیۆکە بەسەر خۆیدا دەشکێرتەوە و ئێوەش دەتوانن لێرە بینەری بن!
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=mzMUTrTYD9s[/youtube]
٤. هێدفۆنی ئه‌م دوو ئامێره ته‌واو لەبەرگراوی هێدفۆنه‌كه(بیستۆکەکە)ی كۆمپانیای ئه‌پڵه كه ناوی Earpodsـه وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٥. ته‌واوی نه‌خشاندن و شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئامێره‌كه لەبەرگراوەی ئایفۆن ٦ـه ته‌نانه‌ت جێگه‌ی سیم كارته‌كه و چه‌مانه‌وه و لێواره‌كانی هاوشێوه‌ی ئایفۆن ٦ـه ئه‌مانه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی لێكچووی گه‌لاكسی ئێس ٦ـن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئایفۆن ٦ و حیلەی تەکنەلۆژیان زۆر بەکارهێناوە وانییە هاوڕێیان:







٦. به هه‌مان شێوه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ، كۆمپانیای سامسۆنگ خزمه‌تگوزاری Samsung Pay ڕاگه‌یاند كه ئه‌م خزمهتگوازریهش پێشتر له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه بەناوی Apple Pay ڕاگه‌یه‌نرا بوو:

٧. وێبگه‌ر و تهختهژمارهی ته‌له‌فۆنه‌كان و ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تر لەبەرگرتنەوەیە له سیسته‌می iOS:
گه‌لاكسی S6

ئایفۆن ٦
٨- بەڕێزان گەر بیرتان بێت ئەپڵ پەنجە مۆری لە ئایفۆن ٥ ئێس دا زیادکرد و سامسۆنگیش ڕێک دوای ئەو بۆ گالەکسی ئێس ٥ زیادی کرد بەڵام بەداخەوە سامسۆنگ نەیتوانی بەشێوەیە سەرکەوتووبێت کە ئەپڵ کردی چوونکە ئەوەی ئەپڵ زۆر ئاسانتر بەکاردێت کە بەتانها پەنجەنان لەسەر دوگمەی Home کاری خۆی دەکات بەڵام ئەوەی سامسۆنگ شاشەکە و دوگمەکەش بە پەنجەخشاندن بەهەردوکیان ئەویش زۆر بەشێوەیەکی ناخۆش کاری خۆی دەکرد بەڵام دواجار سامسۆنگ خۆی پێنەگیرا و لە دوا زنجیرەی گالەکسی کە ئێس ٦ و ٦ ئێجن هاتە سەر بیرۆکەکەی ئەپڵ و لەبەرگرتنەوەیەکی جوانی کردووە کە بەتەنها پەنجە دانان لەسەر دوگمەی Home وەکو ئەوەی ئایفۆن کاری خۆی دەکات کە ئەمەش بەیەکێک لەبەرگرتنەوەکان هەژماردەکرێت.
٩- کارێکی تر کە تا ئەو چرکە ساتەی سامسۆنگ گالەکسی ئێس ٦ و ٦ ئێجی ڕاگەیاند هاندەرانی سامسۆنگ گاڵتەیان بە ئەپڵ دەکرد نەبوونی شوێنی کاردی ئێس دی بوو لە ئایفۆن بەڵام وەکو پیاوان و زۆر بەسەربەرزانەوە سامسۆنگ هاتە سەر ئەو ڕێچکەیەی کە خۆی گاڵتەی پێدەهات ئەویش کۆتایی هێنان بە پشتگری کردن لە کاردی ئێس دی و ڕووکردنە بیرگەی ناوەکی کە ئێستا خۆی گالەکسی بە سێ بیرگە بەمزووانە دەخرێتە بازاڕەوە ئەویش ٣٢ و ٦٤ و ١٢٨ـن.
١٠- هەندێکی تر بەوە دڵی خۆیان دەدەنەوە کە گوایە ئەپڵ پێشتر لەبەرگرتنەوەی سامسۆنگی کردووە ئەویش ئەوەیە کە ئایفۆن ٦ لەبەر مۆبایلێکی سامسۆنگ گراوەتەوە بەناوی Samsung Ativ S I8750 کە لە مانگی ٨ی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە و ئەوەی خوارەوە وێنەکەیەت و خۆتان بڕیار بدەن بزانن ئەوە فڕی بە دیزایینی ئایفۆن ٦ـەوە هەیە و ئەگەریش وابێت باشە بۆ سامسۆنگ لە دیزایینەکانی پێشووتری هیچ شتێکی لە شێوەی ئایفۆن ٦ نەکرد، ئایا خێربوو نازانم و شتێکی تریش لەسەر ئەو تەلەفۆنەی سامسۆنگ بڵێم ئەویش ئەوەیە جەماعەتی ئەندرۆید پێویستە خۆیان بەدووربگرن چونکە ئەو مۆبایلەی سامسۆنگ بە ویندۆزفۆن کاردەکات کە سیستەمێکە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە گەشەپێ پێدەدرێت. ئەوەش وێنەکەیەتی:
١١- شتێکی تر کە من زۆر سەیریم پێی هات لەکۆنگرەی ئەوجارەی سامسۆنگ ئەوەبوو زیاتر سامسۆنگ گالەکسی ئێس ٦ ئێجیان بەکاردەهێنا و ئەویان زیاتر نمایش دەکرد لە کۆنگرەکە ئەمەش من پێموایە لەبەرئەوەی گالەکسی ئێس ٦ بەبێ ئێج زۆر لە ئایفۆن دەکات لەبەرئەوەش ئەویان کەمتر نمایش کرد.
ئەمانەی سەرەوە تێروانینی خۆم بوون و ئێوەش ئازادن لە تێڕوانینی خۆتان.
دەمەوێت سوپاسی هاوڕێی خۆشەویستم سەردار عبدالله نوسەر و بەڕێوەبەری ماڵپەڕ بکەم بۆ یارمەتیدانم لە نوسینی ئەو بابەتە و دەوڵەمەندکردنی بابەتەکەم بە ڕاو و بۆچوونەکانی خۆی.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
دەستخۆش براى زێدە ئەزیزم کاک مەنصوڕ. فێرخوازان من هاندەر و هەوادارێکى سەرسەختى سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆیدم لە هەمان کاتدا بێ لایەنانە بڕیار لەسەر ئەو بابەتە تەکنەلۆژیە گرنگانە دەدەم پێویست ناکات چ ئامێرێک یاخود چ سیستەمێکم هەبێت پشتگیرى بکەم پێویستە بێ لایەن بیت بۆیە من وەک نووسەرێک لە بوارى IT دەڵێم چی ڕاست بێت پێویستە بوترێت بۆیە پشتگیرى هەندێک لە ئاخاوتنەکانى کاک مەنصوڕ دەکەم و پێموایە ڕاستە. پێویستە ئێوەش بێ لایەنانە بڕیار لەسەر ئەو بابەتە هەستیارانە بدەن و با بە ئاستێکى زمانەوانى بەرز گفتوگۆ بکەین. من ئامادەم بۆ هەر گفت‌و گۆیەک دەربارەى ئەو بابەتە. لەهەمان کاتدا بابەتێک دەربارەى کۆمپانیاى سۆنى بڵاودەکەمەوە کە تا ئێستا نازانرێت نیوەى داهێنانەکانى ئەو ئامێرانەى ئێستا هى ئەوە.
لەگەڵ ڕیز و خۆشەویستسم: دیارى شێرزاد
له‌دواى ده‌رچوونى مۆبایلى سامسۆنگ ئێس ٦ به‌ڕاستى حه‌زم لێی كردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین بیرۆكه‌ى ته‌چ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مام ئه‌پل و گاڵته‌ى پێ ناكرێت ئه‌گه‌ر نه‌ك سامسۆنگ هه‌ر كۆمپانیایه‌كى تر مۆبایل دروست بكه‌ن وه‌ك ئه‌پڵ نابێت ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین به‌س خۆى له مه‌یداندایه به‌رامبه‌رى گشت كۆمپانیاكانى تر ههمووبان دهبانهوێت به‌رهه‌مه‌كه یان له ئه‌پل باشتر بێت به‌ڵام هه‌ر ناتوانن
انشاء الله هه‌موومان ده‌بین به خاوه‌نى سامسۆنگ ٦ و ئایفۆن ٦