ئەندرۆید
5, ئازار 2015
سامسۆنگ ٣ ڤیدیۆى دەربارەى S6 و S6 edge بڵاوکردەوە

دوێنێ ئێوارە سامسۆنگ لە کەناڵى فەرمى خۆى لە یوتیوب ٣ ڤیدیۆى دەربارەى تایبەتمەندیەکانى هەریەکە لە دوو ئامێرە هۆشمەندە نوێکەى بە ناوەکانى Galaxy S6 و S6 edge بڵاوکردەوە. کە چەند رۆژێک پێش ئێستا لەمیانەى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى جیهانى مۆبایل ناسراو بە MWC15 پەردەى لەسەر ئەو دوو ئامێرە نوێەى لادا.
ڤیدیۆى یەکەم باس لە دیزاینى هەر یەکە لە هەردوو ئامێرەکە دەکات. لەگەڵ ئەنبۆکس کردنى ئامێرەکان. وە باسى گرنگترین تایببەتمەندیەکانى ئامێرەکان دەکات وەک تایبەتمەندى “People edge” تایبەت بە وەشانى ئێس ٦ ئێج. کە یارمەتیت دەدات بۆ وەرگرتنى زانیارى خێرا دەربارەى ئەو کەسەى پەیوەندیت پێوە دەکات بە چەندین ڕەنگى جیاواز. لەگەڵ چەند تایبەتمەندیێکى تر وەکو هێزى بڵندگۆکان و ڕوونى ڕوونما(شاشە)کەى. لە کۆتایی ڤیدیۆکەشدا باسى ئەو ڕەنگانە دەکات کە بەردەستن بۆ هەردوو ئامێرەکە.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=LgeU-GjHMOk[/youtube]
ڤیدیۆى دووەم باس لە کامێرا و تایبەتمەندى و ئیفێکت(کاریگەر)یەکانى دەکات. کە تێیدا ڕوونى و فۆکسەکانى کامێرا بەرچاو دەخات. لەگەڵ باسکردنى هێزى کامێراى لاوەکى ئامێرەکان لەگەڵ تواناى ڕووناکردنى وێنەکان. وە هەروەها لە کۆتایی ڤیدیۆکە باسى تایبەتمەندى خاوکردنەوە و خێراکردن (Slow motion and fast motion)ـى ڤیدیۆکان دەکات.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=R7GSauEZ3pI[/youtube]
لە سێیەم ڤیدیۆدا باس لە ڕەقەکاڵاکانى هەردوو ئامێرەکە دەکات. وەکو ڕام و پرۆسێسەر. کە تاقیکردنەوەیان پێ دەکات بە ئەنجامدانى یاریێک لەسەر ئامێرى ئێس ٦. وە لە ڤیدیۆکەدا باسى پارێزراوى هەردوو ئامێرەکە دەکات. دواتر باس لە پاترى و بارگاوى کردنەوەى ئامێرەکان دەکات کە بە ١٠ خولەک بارگاوى تواناى ٤ کاژێر کارکردنى هەیە لەگەڵ تواناى بارگاویکردنەوە بە تایبەتمەندى بێتەل(واى فاى). لە کۆتایى ڤیدیۆکەش باس لە تایبەتمەندى “Samsung Pay” دەکات.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=wRU9CBk20kY[/youtube]
ئێوەش دواى ئەوە سەیرى ڤیدیۆکانتان کرد بەشداربن لەگەڵمان بە ڕاو بۆچوون و تێبینیەکانتان
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".