کۆمپیوتەر
5, ئازار 2015
چۆن وا بكه‌ین ته‌مه‌نی باتری لاپتۆپه‌كانمان درێژ بێت؟

سڵاوی خوای گه‌وره له گشت فێرخوازانی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی فێرخوازان زۆرێك له ئێمه كێشه‌ی كورتی ته‌مه‌نی باتری لاپتۆپه‌كانمان هه‌یه واته بۆ ماوه‌یه چه‌ند كاتژمێرێك زیاتر به‌رگه ناگرێت و ده‌بێت دووباره بارگاوی بكرێته‌وه هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له ئێمه نازانین چۆن وا بكه‌ین كه ته‌مه‌نی باتری لاپتۆپه‌كانمان درێژ بێت و دوور بێت له له‌ناوچوونی باتریهكان.
فێرخوازان زۆرێك له ئێمه كاتێك لاپ‌تۆپ ده‌كرین بێ گوێدانه ڕێنماییه‌كان باتری لاپتۆپه‌كان ناخه‌ینه سه‌ر بارگاوی كردن و ڕاسته‌وخۆ له ڕیگه‌ی كاره‌باوه كاری پێ ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی له ناوچوونی ته‌مه‌نی باترییهكانمان، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای كرینی لاپتۆپه‌كان پێویسته بۆ ماوه‌ی ٤ تا ٥ كاتژمێر له‌سه‌ر بارگاوی كردن دابنرێت ئینجا كار به لاپتۆپه‌كانمان بكه‌ین.
خاڵێكی گرنگی دوای ئه‌مه ئه‌وه‌یه ئێمه له كاتی به‌كارهێنانی لاپتۆپه‌كانمان به‌رده‌وام له‌سه‌ر كاره‌باوه دای ده‌نێین كه ئه‌مه‌ش خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه چونكه كاتێك لاپتۆپه‌كه‌ت له‌سه‌ر كاره بیت و باتریهكهش ده‌ربهێنیت لاپتۆپه‌كه‌ت ناكوژیتهوه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی گه‌ر لاپ‌تۆپ به كاره‌باوه كار پێ بكه‌یت هیچ جوڵه‌یه‌كی باتری ڕوو نادات، باتری له‌سه‌ر لاپ‌تۆپ بێت یان نا هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆرێ، مه‌به‌ستی ئێمه لێره ئه‌وه‌یه پێویسته له ماوه‌ی هه‌موو ٥ تا ٧ ڕۆژێك باتری لاپتۆپه‌كانمان خاڵی بكرێته‌وه له شه‌حن و پێش ئه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كانمان بكوژێته‌وه دووباره له‌سه‌ر بارگاوی كردنه‌وه‌ی دابنێین، به‌م شێوه‌یه كرداره‌كان به‌رده‌وام بكه هه‌موو كاتێك و به درێژایی ماوه‌ی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ره‌كانتان.
ئه‌مانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم كرد هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی باتری لاپتۆپه‌كانمان درێژ بێت و بپارێزرێت له له‌ناوچوون.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.