بابەتی گرینگ
5, ئازار 2015
تکایە بانکە بارگاویكه‌ره‌وه (بانکە شەحنییە) كۆپییه‌كانی بازاڕ بەکارمەهێنن
سڵاو فێرخوازانی تۆری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، تكایه خۆتان دوور بگرن له كڕینی پڕكه‌ره‌وه و بانكه بارگاویکەرەوە (بانکە شەحنییە) كۆپی كراوه‌كانی پاتری ئامێره‌كانتان چونكه زیانی زۆر به ئامێره‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ی زیاتر بده‌ن باشتره له‌وه‌ی تووشی زیانی گه‌وره بن، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه خۆتان دوور بگرن له كڕینیان:
١. لە کاتی بارگاوی کردنەوەی بانکی بارگاویكه‌ره‌وه‌ی (بانکی شەحنی) كۆپی كرا‌و زیاد لە پێویست گەرم دەبێت کە ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی تەقین یان سوتانی، لە هەر دوو بارودۆخه‌كه‌دا ڕەنگە ببێتە هۆی زیانێکی زۆر بۆ به‌كارهێنه‌ران.
٢. ئەو باتریانەی لەبانکە بارگاویكه‌ره‌وه (بانکە شەحنییە) كۆپییهكاندا بەکاردێت کوالێتیەکی نزمیان هەیە بۆیە لە کاتی به‌كارهێنانی بۆ چه‌ند جارێك هێزەکەی زۆر کەم دەبێت، بەڵام لە بانکە بارگاویكه‌ره‌وه ئەسڵەکاندا بە پێچەوانەوەیە، بۆ نموونە کۆمپانیای (ANKER) لەبانکە بارگاویكهرهوهكانیدا (بانکە شەحنییەکانیدا) باتری کۆمپانیای (LG) بەکاردەهێنێت بە پێچەوانەوە ئەوانیتر ئامادەنین ئەم باتریە بەکاربهێنن لەبەر گرانی نرخەکەی.
٣. لەکاتی بارگاوی کردنەوەی مۆبایل بەم بانکە بارگاویكهره (بانکە شەحنییە) كۆپییانه توشی چەند مەترسیەک دەبیت، بۆ نموونە پێدانی بڕی زیاتر لە وزەی پێویست مۆبایلەکەت یان خەریتەکەی دەسوتێت یان زیانێکی زۆر توشی باتریەکەی دەكات کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەهەدەردانی کۆمەڵێک پارە تاوەکو چاک دەکرێتەوە.
٤. هەندێک لەو بانکە بارگاویكه‌ره‌وه (بانکە شەحنییە) كۆپییانه كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ بارگاوی كردنه‌وه‌ی به شێوه‌ی ١٠٠% کە ئەمەش کارێکی بێزارکەرە.
٥. هەندێکی تریان لەبەر خراپی کوالێتی باتری نێو بانکەکە مۆبایلەکەت یەکجار درەنگ بارگاوی ده‌كاته‌وه و كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ بارگاوی كردنی ئامێره‌كانتان.
٦. هەر لەبەر ئەم خاڵانەی سەرەوەیە کە ئێمە ئامۆژگاریتان دەکەین کە بە هەموو شێوەیەک دوور بکەونەوە لە بانك و بارگاویكه‌ره‌وه و كێبلی بارگاویكه‌ره‌وه‌ی كۆپی كرا‌و بۆ ئەوەی پارێزراو بن و تووشی هیچ کێشەیەک نەبن چونكه لە بازەڕەکاندا بانکی بارگاویكه‌ره‌وه‌ی ئەسڵی و باش هەیە بەڵام یەکجار کەمە بۆیە پێویستە بزانرێت کە ڕووی دەمی ئێمە لەو بانکە بارگاویكه‌ره‌وه (بانکە شەحنییە) كۆپییانهیه کەبونەتە سەر ئێشە بۆ خاوەنەکانیان .
چاوەڕوان بن به‌م نزیكانه بابه‌تێكی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن بزانم ئەم بانکه بارگاویكهرهوانه كۆپین یان ئه‌سڵی…