ئەندرۆید
6, ئازار 2015
ئەپڵیکەیشنى ShowBox بۆ هەوادارانى سینەما

بێگومان ئەوانەى هەواداری سینەمان و ئارەزووى سەیرکردنى فیلمەکانیان زۆرە زۆرجار هەوڵى ئەوە دەدەن کە فیلمەکان بە کۆن و نوێوە سەیربکەن بێ بەرامبەر واتە بە فرى. ئێمە لێرەدا ئەپڵیکەیشنى ShowBox تان پێ ئاشنا دەکەین بۆ سیستەمى ئەندرۆید. ئەو ئەپڵیکەیشنە بەکاردێت بۆ سەیرکردن و داگرتنى فیلم و زنجیرە جیهانیەکان بە کوالێتى بەرز. ئەو ئەپە چەندین تایبەتمەندى ناوازەى هەیە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەدەین.
تایبەتمەندیەکان:
- سەیرکردنى فیلم و زنجیرە جیهانیەکان بە سێ کوالێتى (480p – 720p – 1080p)
- داگرتنى فیلم و زنجیرە جیهانیەکان بە سێ کوالێتى (480p – 720p – 1080p)
- سەیرکردن و داگرتنى فیلم و زنجیرە جیهانیەکان بە ژێرنووسەوە بەشێوەیەکى ئارەزومەندانە.
- تواناى گەڕان بەدواى فیلم و زنجیرەکان بەهۆى جۆر یان ساڵى دەرچوونى فیلم یان زنجیرەکە.
- بوونى گشت فیلمە نوێیەکان تێیدا.
- بوونى هەڵبژاردنى لێدەرى ناوخۆیی یان دەرەکى بۆ سەیرکردنى فیلم یان زنجیرەکە.
داگرتن بۆ سیستەمى ئەندرۆید:

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".