10
ئەندرۆید 7, ئازار 2015

١٠ تایبەتمەندی سەرەنج ڕاکێشی گالەکسی ئێس ٦ بخوێنەوە!

6edge

کۆمپانیای سامسونگ وەکو ساڵانی پێشوو  لە کۆنفراسی جیاهانی مۆبایل لە بەرشەلۆنە نوێترین بەرهەمی خۆی لە خێزانی ئێس نمایش کرد و جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئەم جارە سامسونگ زیاتر گرنگی بە ڕای بەکارهێنەرانی دا و بە دیزاینکی زۆر جیاوازتر لەجاران و تایبەتمەندی بەرزتر بەرهەمەکانی نمایش کرد.
زۆر باس لە تایبەتمەندیەکانی ئامێرەکە کراوە و لە زۆر شوێن باش روونکراوەتەوە، ئێمەش لەو بابەتەدا باس لە ١٠ تایبەتمەندی سەرەنج ڕاکێشی گالەکسی ئێس ٦ دەکەین.
١.شاشەی گالەکسی ئێس ٦ (Quad HD) یە کە دەکاتە ٤ بەقەد شاشەی HDی ئاسایی ، بە ڕوونی ١٤٤٠x٢٥٦٠ کە تا ئێستا بە چرترین شاشە دادەندرێت لە جیهانی مۆبایلدا کە بۆ هەر یەک ئینجی چوارگۆشە ٥٧٧ پێکسلە.
s6
٢.(Optical Image Stabilization) کە یارمەتی کامێرا دەدا لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ دا بۆ ئەوەی زیاتر جێگیر بێ و دەست لەرزینی پێوە دیار نەبێ.
٣.کامێرای پێشەوە (سێلفی) ٥ مێگا پیکسل و کرانەوەی ١.٩ وە فراوانی لێنزەکەی ١٢٠ پلەیە کە ئەوەیش دەیکاتە یەک لە تایبەتمەندیە زۆر نایابەکانی و ، و کرانەوەی ١.٩ یارمەتی دەرە بۆ چونی زیاتری رووناکی بۆ سەر سێنسەری کامێراکە و دەستکەوتنی وێنەی ڕووناکتر لە تاریکی و زۆر سودی دیکەشی هەیە .
٤.پێوانی لێدانی دڵ، لە دواوەی ئامێرەکە هەستەوەری (سێنسەری) پێوانی لێدانی دڵ هەیە و جگە لە بەکار هێنانی لەبواری لەش رێکی و تەندروستی سامسونگ چەندی تایبەتمەندی و بەکارهێنانی دیکەی زیادکردوە بۆی، بۆ نمونە گرتنی سێلفی، وەڵام دانەوەی پەیوەندی و زۆر تایبەتمەندی دیکەش.
٥.(ئای ئار) بۆ کنترۆل کردنی تەلەفزیۆن و دیڤیدی و سەتەلایەت و فێنک کەرەوەو کامێرا و زۆر ئامێری دیکە سەدی هەیە .
٦.بارگاوی کردنەوە بەبێ وایەر/وایە لێس، سامسونگ ماوەیەکی زۆرە کار بەو تەکنەلۆژیایە دەکات و گالاکسی ئێس ٣ یەکەم ئامێر بوو پشتگیری ئەو تەکنەلۆژیایەی دەکرد بەڵام پێویستە بە ئامرازی تایبەت بوو کەئەوەش تێچوی زیاتری دەویست، بەڵام لە گالاکسی ئێس ٦ دا پێویست بە هیچ ئامرازێکی دیکە نیە و هەموو جۆرەکانی بەتەواوی پشتگیری ئەو تەکنەلۆژیایە دەکەن .
s6wireless
٧.خێرایی زیاتر ، پرۆسێسەری بەکار هاتوو لە گالاکسی ئێس ٦ خێراترین پرۆسێسەرە تا ئێستا کە لە جۆری ئێکسینۆس ٧٤٢٠ کە هەشت ناوکیە و خێراییەکەی لە ڕادە بەدەرە.
٨. ڕام: جیاواز لە هەموو ئامێرەکانی دیکە سامسونگ ڕامی (DDR4)ی بەکارهێناوە کە خێرای زۆر زیاترە لە مۆدێلەکانی پێشوی خۆی و پێویستی بە وزەی کەمترە بۆ بەکارهێنانی .
٩.تەنکی: گالاکسی ئێس ٦ بە تەنکی ٦.٨ میلیمەتر بەپێش رکابەرەکانی دیکەی دەکەوێت و لە کێشیش دا لەگەڵ ئەو هەموو کانزایەی کە لە رووی دەرەوەی دا بەکارهاتوە تەنها ١٣٨ گرامە .
s6thinness
١٠.شوشەی بەکار هاتوو لە شاشەکە و لە دواوەی ئامێرەکە، گۆرێلا گلاس ٤ـە کە ٪٢٠ بەهێزترە لە مۆدێلی پێشوی (گۆرێلا گلاس ٣) کە لە زۆربەی ئامێرەکانی دیکە بەکارهاتوە، و هەلی شکانی ئەو شوشەیە لە بەربونەوەی لە بەرزی ١ مەتر ٪٢٠ـە
s6glass
جگە لەو ١٠ تایبەتمەندیەی کە لە سەرەوە باسکراوە زۆر تایبەتمەندی دیکەی هەیە بەڵام بێگومان لەو تایبەتمەندیانە لە ئامێرەکانی دیکەش بونیان هەیە لەبەر ئەوە لێرە نەنوسراون و بە شێکیشیان لە مۆدێلەکانی پێشوی خێزانی گالاکسی ئێس هەبوون بۆیە ئاماژەی پێ نەدراوە، بە دەر لەوانەش ئەو ١٠ خاڵە تەنها لەڕووی رەقەکاڵا (هاردوێر) ـە ، ئەگەر باسی سیستەم و بەرنامەکان و نەرمەکالا (سۆفتوەیر) بکەین ئەوە زۆر زیاتر لەو ١٠ خاڵە هەیە و لەکاتی بەردەست بوونی ئامێرەکە زیاتر بەدیار دەکەون.
بۆچوونەکان
  • hemin hb

    سڵاو … من ڕەخنەیەکم لەو بابەتە هەیه و هیوادارم هەموو لایە بە ویژدانەوە بدوێن.. زۆربەی ئەو خاڵانەی لە سەرەوە باس کراوە لە زۆر مۆبایل بە دی دەکرێت وەک ئی ئار بۆ کۆنەڕۆڵ و شاشەی کواد ئێچ دی و بارگاوی کردنی بێ وایەر و ستابلایزەری کامێرا بۆ جێگیری کامێراو زۆر شتی تریش کەچی ناونیشانی بابەتەکە ئەوەیە کە ئەو تایبەتمەندیە لە ئەوانی تر نیە..

    • سەردار عبدالله

      ڕاستی منیش ڕەخنەم هەبوو و هەرچەندە سەرەتاش بەو ناونیشانە بڵاومان کردووە بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ نوسەری بابەت ئەم بابەتەم تاوتوێکرد بڕیاری گۆڕینی سەردێرەکەیمان دا بۆ ئەوەی ئێستا دانراوە. سوپاس بۆ ڕەخنەکەت.

  • hemin hb

    دەستتان خۆش کە ناونیشانەکەتان گۆڕی

بۆچونی تۆ