ئای ئۆ ئێس
7, ئازار 2015
هێشتا وانەى بیرکارى قورسە بەلاتەوە؟

سڵاو فێرخوازە تەکنەلۆژیا ویستەکانى کەى ئاى تی ئێن. لەوانەیە زۆرێک لە ئێمە شیکارکردنى بیرکارى و هاوکێشەکانیمان بەلاوە زەحمەت بێت بەتایبەت خوێندکارانمان. زۆرجار ئێمە هەوڵمانداوە کورترین ڕێگا فێرببین و بگرینە بەر بۆ شیکارکردنى هاوکێشەو نرخە نەزانراوەکانى بیرکارى بەڵام زۆربەیان گەر کورتیش ببن سەرکەووتو نین یاخود بیرمان دەچێتەوە. ئێمە لێرەدا ئەپڵیکەیشنى “ماث فۆتۆ ، Math Photo” بە ئێوە ئاشنا دەکەین کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بە ئاسانترین شێوەو لەماوەى چەند چرکەیەکدا شیکارى هاوکێشەکانى بیرکاریت بۆ بدۆزێتەوە. فۆتۆ ماث چییە؟ فۆتۆ ماث بریتیە لە ئەپێکى شیکارى کە لەرێگەى کامێراى ئامێرە هۆشمەندەکەتەوە دەتوانێت هەر جۆرە هاوکێشەیەکى بیرکارى و نرخە نەزانراوەکان تەنها لە چەند چرکەیەکى کەم شیکار بکات و بدۆزێتەوە. ئەمە جگە لەو تایبەتمەندییە گرنگەى کە تێیدایە ئەویش بریتیە لەوەى کە هەر هاوکێشەیەکى شیکار کرد ئەوە ڕێگەى شیکارى هاوکێشەکەشت بۆ دەخاتە ڕوو و نیشانت دەدات.
[vimeo]https://vimeo.com/109405701[/vimeo]
ئەپڵیکەیشنەکە بۆ هەرسێ سیستەمى بەناوبانگى وەگەڕخەرى مۆبایل (ئاى ئۆ ئێس و ئەندرۆید و ویندۆزفۆن) بەردەستە و دەتوانن لە ڕێگەى مارکێتە تایبەتەکانى هەرسێ سیستەمەوە دایبگرن.
بەستەرەکانى داگرتن:
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".