ئەندرۆید 8, ئازار 2015

سامسۆنگ ئەو جارەیان بۆ؟

montjuic-0839وەکو هەمومان بینیمان سامسۆنگ پێش چەند رۆژیک هەردوو مۆبایلە تازەکەی نمایش کرد، شارەزایان بوون بەدوو بەش هەندێکیان پێیان وایە کارەکانی ئەمجارەی داهێنانەو هەندێکی تریان لایان وایە لاسایی کردنەوەیەکی گۆڕانکاری ئامێزە. بەهەرحاڵ، خۆمان لەوە بەدوور دەگرین و دەچینە سەر خاڵێک کە شایانی ئاماژە بۆ کردنە ئەویش هێزی پاتری ئەو دوو مۆبایلە تازەیەیە کەبەڕاسی لەئاست چاوەڕوانیەکاندا نەبوون. هەردوو مۆبایلە تازەکە هێزی پاتریان لەیەکتری نزیکە (2550 – 2600 ملی ئەمپێر) هەموو لایەک درک بەوە دەکات کە هێزەکەی زۆر کەمە بە بەراورد بەمۆبایلە تازەکان نەک ئەوەندە بگرە بەبەراورد بە مۆبایلە کۆنەکانی سامسۆنگ خۆیشی … چۆن؟ چەند نموونەیەک باس دەکەم:

١- مۆبایلی GALAXY S5 بەکارهێنەر گلەیی زوو دابەزینی شەحنی دەکرد لەکاتێکدا هێزی پاتریەکەی (٢٨٠٠ ملی ئەمپێر) بوو !! ساڵێک چوینە پێشەوە بەڵام سامسۆنگ دوو ساڵ گەڕایەوە دواوە. وەک لەنموونەی دووەم دەردەکەوێت !!

٢- لاتان سەیر نەبێت کە بڵێم GALAXY S4 هێزی پاتریەکەی (٢٦٠٠ ملی ئەمپێرە)، کە دوو مۆدیل کۆنترە لەم مۆبایلە تازەیە.

٣- ئەوە باسی مۆبایلەکانی تر ناکەم کەپاتریەکانیان لەنیوان (٣٢٠٠ بۆ ٤١٠٠) یە . هیوادارم کەمی هێزی پاتری ئەم دوو مۆبایلە بەکارهێنەران بێزار نەکات.

تاگەکان سامسۆنگ
بۆچوونەکان
  • hardi faxradin

    mn iphone6 haya barasty shahny zor xrapa bargay 4 kazher yan 5 kazher dagret dabet hokarakay chy be

بۆچونی تۆ