هەواڵ
12, شوبات 2012
لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه‌وا فه‌یسبووك و تویته‌ر زۆر ئاڵودهبووترن له جگه‌ره و كحول.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخسته‌وه كه تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی وه‌كو فه‌یسبووك و تویته‌ر وازلێهێنانیان گرانتره وه‌ك له له جگه‌ره و كحول. ده‌سته‌یه‌ك له زانكۆی شیكاگۆ سكوڵی بازرگانی له‌م دواییانه‌دا تاقی كردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر 250 كه‌س له ویتزبێرگ، ئه‌ڵمانیا بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئاڵووده‌بوونی خه‌ڵك به میدیا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و شته ئاڵوودهبووهكانی تر. ڕای به‌ژداربووان ڕۆژانه حه‌وت جار وه‌رده‌گیرا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له ڕێگای بلاك بێرییه‌وه و ڕۆژنه داوای ڕاپۆرتێكیان لێده‌كرا له‌و حه‌زوو ئاره‌زووه‌ی هه‌یان بووه له 30 ده‌قیقه‌ی ڕابردوو وه ئایا خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌دا یان نا بۆ ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زووانه؟ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پێوانه‌ی نێوان هه‌ر حهززو ئارهزووێكیان لێده‌كرا له ڕووی نه‌رموو نیانی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان.
له كۆی گشتی دا 10.558 وه‌ڵام تۆماركرا، وه 7،828 زنجیره‌كانی حه‌زوو ئاره‌زوو پێشكه‌شكران له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه. به‌م زووانه ئه‌نجامی ڵێكۆڵینهوهكه له گۆڤاری ده‌روون ناسی بڵاووده‌بێته‌وه ، هه‌رچه‌نده ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه به‌ده‌ست ڕۆژنامه‌ی Guardian كهوتتوه پێی وایه به‌رزترین ڕێژه‌ی(شكستی خۆكۆنترۆڵكردن) به‌ستراوه‌ته‌وه به خزمهتگوزاریییهكانی تۆڕی كۆمهڵاییهتییهوه.
Wihelm Hofman سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت ” ژیانی مۆدێرن بریتیییه له چه‌ند ئاره‌زوویه‌كی جۆراو جۆر دیاریكراوه به دژیهكێكی به‌رده‌وام و به‌رگرییه‌كی ناهه‌موار”، Hofman پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات خه‌ڵك زۆر شكست دێنن له خۆبه‌دوورگرتن له حه‌زوو ئاره‌زووی خۆیان به‌رامبه‌ر میدیا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چونكه هیچ لایه‌نێكی نه‌رێی دیاریكراونییه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی فه‌یسبووك یان تویته‌ر. هه‌رچه‌نده ئاگاداری خه‌ڵك ده‌كاته‌وه كه ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه له‌كۆتایدا ده‌توانن ببنه هۆی كوشتنی كاتێكی زۆری به‌كارهێنه‌ره‌كانی.
Hofman وتی: حه‌ز و ئاره‌زووكانی تاك له‌به‌رامبه‌ر خۆ به‌دوورگرتن له میدیاكان ئاسان نییه له‌به‌ر زۆری و نرخ هه‌رزانی ئه‌مه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بییه‌وێت خۆی به‌دوور بگرێت لیی. جگه‌ره و كحول نرخیان گرانتره و پاره‌ی زیاتریان ده‌وێت وه بهستراویشه به‌كاته‌وه بۆ یه هه‌موو خه‌ڵك ناوانن بیكڕن. هه‌رچه‌نده له ده‌ستدانی حه‌زو و ئاره‌زووه‌كانی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به میدیاكان گرنگییه‌كی كه‌متری هه‌یه به‌ڵام زۆری به‌كارهێنانی كاتی زۆر له‌خه‌ڵكی ده‌كوژێت.
سه‌رچاوه BGR