ئەندرۆید
8, ئازار 2015
یەکێک لە هەرە تەختەکلیلە کوردییە باشەکان بۆ ئەندرۆید دابگرە تەنها لە کەی ئای تی ئێن!
سڵاو لە گشت لایەک و بەتایبەت هەوادارانی سیستەمی ئەندرۆید. ئەمجارە دەمەوێت بەرهەمێکی نایابی خۆمتان پێشکەش بکەم کە تەختەکلیلێکە پێکهاتووە لە سێ زمان ( کوردی [سۆرانی + Kurmanji ] ، عربي ، English ) شێوەیەکی جوان و سادەی هەیە و کێشی تەنیا 107 کیلۆبایتە و ئاسانە بۆ نووسین.
ڕێنمایی دابەزاندن بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی:
– دوای دابەزاندنی بچۆ بۆ ڕێکخستنەکان –> زمان و تەختەکلیل –> Ku – En – Ar Keyboard چالاک بکە و بیکەرە سەرەکی.
After Installation go to Settings –> Language & input –> Ku – En – Ar Keyboard Enable it and make it your default keyboard
– بعد التثبیت اذهب الی الاعدادت –> اللغة و اللوحة المفاتیح –> Ku – En – Ar Keyboard تمكين وجعلها لوحة المفاتيح الافتراضية.
بەستەری داگرتنی تەختەکلیلەکە
لە میدیافایەر:
یان لە زیپی شەیر:
هەندێک وێنەی تەختەکلیلەکە:
تێبینی: ئەم تەختەکلیلە لەسەر هەموو ئامێرێکی ئەندرۆید تاقینەکراوەتەوە لەبەر ئەوە بمانبوورن ئەگەر لەسەر ئامێرەکەت کاری نەرکرد.
گۆران غەریب کەریم
خۆێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم و شارەزایم لە ئایتی و زمانی ئینگلیزی و بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.