ئەپڵ
9, ئازار 2015
گوگڵ ڕیکلامێکى بۆ Android Wear بڵاوکردەوە پێش دەستپێکردنى کۆنگرەى “Apple Watch”

ئەمڕۆ گوگڵ ڕیکلامێکى بۆ سیستەمى وەگەڕخەرى “ئەندرۆید وێر”ـى بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە مۆبایلە هۆشمەندەکان. جێگاى سەرنجە گوگل ئەو ڕیکلامەى بڵاوکردوە پێش چەند خولەکێک لە دەستپێکردنى کۆنگرەى ڕاگەیاندنى کاتژمێرە هۆشمەندە نوێکەى کۆمپانیاى ئەپڵ بەناوى “Apple Watch”
ماوەى ڕێکلامەکە تەنها ١٨ چرکەیە. گوگڵ لە ڕێکلامەکە تیشک دەخاتە سەر باشى و ناوازەیى و هەمەجۆرى کاتژمێرە هۆشمەندەکانى ئەندرۆید وێر وەک دیزاین و گونجاندنیان لەگەڵ تایبەتمەندییەکانیان لە ڕووى بەرنامە و ئەپەکانەوە. ئەو ڕێکلامە و گوزارشتە بێگومان بۆ کێبرکێکردنە لەگەڵ کاتژمێرەکەى ئەپڵ.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=EMB2LbpHVxk[/youtube]
سەرچاوە: Ardroid
ڕات چیە سەبارەت بەو کێبرکێیە نوێە لە نێوان گوگڵ و ئەپڵ دەربارەى کاتژمێرە زیرەکەکان؟ سەرنجەکانتان بنووسن.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".