ئەپڵ
11, ئازار 2015
2 بۆچوون
پوخته‌ی گۆنگره‌ی ٩ی ئازاری ٢٠١٥ کۆمپانیای ئەپڵ
دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەبەرواری ٩ی ئازاری ٢٠١٥ كاتژمێر ٨ی شەو به‌كاتی هه‌ولێر – كوردستان ئه‌پڵ كۆنگره‌ی خۆی گرێدا به ناونیشانی به‌هار بۆ پێشه‌وه و ئێمه‌ش لەو کاتەدا لەسەر پەڕی فەرمی خۆمان تەواوی کۆنگرەکەمان ڕووماڵ کرد و ئێستاش بۆ ئەوەی گشت بڕگەکانی کۆنگرەکە کۆبکەینەوە پوخته‌ی ته‌واوی كۆنگره‌كه‌ی ئهپڵتان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو:

١. باسكردنی فرۆشگاكانی ئه‌پڵ:
كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ تایبه‌ت بوو به كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كه‌ی به‌ڵام سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی كۆنگره‌كه به نمایش كردنی گرته ڤیدیۆییه‌ك ده‌ستی پێ كرد كه تایبه‌ت بوو به كردنه‌وه‌ی نوێترین فرۆشگای كۆمپانیای ئه‌پڵ له ووڵاتی چین كه به یه‌كێك له جوانترین فرۆشگاكانی كۆمپانیای ئه‌پڵ داده‌نرێت له ته‌واوی وڵاتی چین، و باس كردنی ته‌واوی فرۆشگاكانی ئه‌پڵ له هه‌موو ووڵاتانی جیهان و ئاماژەکردنیان بە ئاماری سەردانکردنی میوانان کە لە چارەکی کۆتایی ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی ١٢٠ ملیۆن میوان سه‌ردانی فرۆشگاكانی كردووه كه ژماره‌ی فرۆشگا‌كان بریتیه له ٤٥٣ فرۆشگا له ته‌واوی جیهان.

٢. داشكاندن له نرخی ئه‌پڵ تی ڤی، وه زیادبوونی كه‌ناڵی HBO بۆ نێو كه‌ناڵه‌كانی ئه‌پڵ تی ڤی:
كۆمپانیای ئه‌پڵ داشكاندنێكی گه‌وره‌ی له نرخی ئه‌پڵ تی ڤی ڕاگه‌یاند، كه نرخی ئه‌پڵ تی ڤی له ٩٩$ـه‌وه داشكێنرا بۆ ٦٩$ بێ گومان ئه‌مه‌ش بۆ ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تر وه‌ك گوگڵ كرۆم كاست و ئامێری ئه‌مه‌زۆن و هتد…
بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ تی ڤی ئه‌م كه‌ناڵه به كه‌ناڵێكی جیاواز و گرنگ داده‌نرێت له به‌رهه‌م هێنانی فلیم به چوونه ژووره‌وه بۆ نێو كه‌ناڵه‌كانی ئه‌پڵ تی ڤی، له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی ١ مانگ به خۆڕایی وه گرێبه‌ستی مانگانه به نرخی ١٤.٩٩$.

٣. فرۆشتنی ئایفۆن تا ئێستا گه‌یشتۆته ٧٠٠ ملیۆن ئایفۆن:
تیم كوك سه‌رۆكی جێبه‌جێ كاری كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕایگه‌یاند كه‌وا فرۆشی ئایفۆن تا ئێستا گه‌یشتۆته ٧٠٠ ملیۆن ئامێر كه ئایفۆن ٦ و ٦ پڵه‌س باشترین ڕەزامەنديى كڕيارانی له‌سه‌ره به شێوه‌یه‌كی گه‌وره به ڕێژه‌ی ٩٩% له هه‌موو جیهان.

٤. سه‌كۆی ته‌ندرووستی، وه خانووی زیره‌ك، سیسته‌می ئۆتۆمبێل:
تیم كوك باسی گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م سەکۆیانهی كرد جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ته‌واوی ئه‌په‌كان پشتگیری ته‌واوی سه‌كۆی ته‌ندرووستی ده‌كات بۆ توێژه‌ره‌وه و خوێندكارانی بواری ته‌ندرووستی، كه تێیدا ئه‌نجام و توێژینه‌وه‌ی درووست پێشكه‌ش ده‌كات، له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری خانووی زیره‌ك كه به‌م نزیكانه سه‌دان ئه‌پ گه‌شه‌ی پێده‌درێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
بۆ سیسته‌می خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل، تیم كوك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كۆمپانیایه‌كی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل داوایان كردووه كه ئه‌م خزمه‌تگوزاریه له ئۆتۆمبێله‌كانیان دابنێن، وه دواتر جێف ویلیامز باسی سه‌كۆی ته‌ندرووستی كرد به شێوه‌یه‌كی فراوان، وه ڕاگه‌یاندنی سه‌كۆی ” ResearchKit ”ـی به سوود بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی و خوێندنی زانستی به هاوكاری ئه‌پی تایبه‌ت به‌م بواره، كه به‌كارهێنه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م سه‌كۆیه‌وه ده‌توانی پشكنینی نه‌خۆشیه‌كانی بكات وه یه‌كه‌م ئه‌پ بۆ ئه‌م به‌شه به ناوی ” mPower ” گه‌شه‌ی پێدراوه و لەگەڵ نمایش‌کردنی ئەپی تر کە تایبەت بوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و شێرپەنجەی مەمک و ڕەبۆ و …هتد.
وه ئه‌و پشكنینانه‌ی ده‌یكه‌یت پارێزراون و كۆمپانیای ئه‌پڵ سه‌رپشكی كردووی له‌وه، واته زانیارییه ته‌ندرووستیه‌كان پارێزراو ده‌بێت و تایبه‌ت ده‌بێت به خۆت کەس ناتوانێت بیانبینێت.

٥. كۆمپیوته‌ری ماك بووك، ڕاگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌م كۆمپیوته‌ره:
بۆ جارێكی تر تیم كوك گه‌ڕایه‌وه سه‌ر سه‌كۆی كۆنگره، وه ده‌ستی كرد به باسكردنی كۆمپیوته‌ری ماك و تایبه‌ت ماك بووك و جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌واوی كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ر رێژه‌ی فرۆشتنیان به ڕێژی ٢% كه‌می كردووه به‌ڵام فرۆشی ئه‌پڵ زیادی كردووه، و كۆمپیوته‌ری ماك بووك به‌كارهێنه‌رێكی زۆر بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت بۆ سه‌لماندنیش بچینه هه‌ر شوێنێك ئه‌م كۆمپیوته‌ره ده‌بینین.
كۆمپانیای ئه‌پڵ نه‌وه‌یه‌كی نوێی له ماك بووك ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش ماك بوكی نوێ بوو به سێ ڕه‌نگی (زێڕی و خۆڵەمێشی و زیوی) كه به یه‌كێك له بچووكترین كۆمپیوته‌ره‌كان داده‌نرێت كه ئه‌پڵ تا ئێستا به‌رهه‌میهێنا بێت.
– نهخشاندنێكی جوان له ڕووی شێوه و كێشێكی سووك كه ده‌گاته 907 گرام، له‌گه‌ڵ ته‌خته كیبۆردێكی نوێ به نهخشاندنێكی تەواو نوێ، به هونەرێک كه یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ر ده‌دات به ئاسنترین شێوه نووسینه‌كانی بنووسێت.
– شاشه‌كه‌ی به قه‌باره‌ی ١٢ ئینچ به جۆرایەتی به‌رز و ڕوونیه‌كی به‌رز كه بریتیه له ” Retina Display ” بێ ئه‌وه‌ی پاتریه‌كی زۆر بەکاربهێنێت له كاتی به‌كارهێنان دا.
– پرۆسیسهرهێكی نوێ و به‌هێز جۆری ئینتێل به ناوی Intel core M، و کەمترین وزەی پاتری پێویستە بۆ کارکردن.
– ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جاره كۆمپیوته‌رێك درووست بكرێته كه پانكه ” فان ”ـی نیه و بێزاركه‌ر نیه ده‌نگی كار كردنی نیه، وه جگه له تراك پادێكی نوێ كه ده‌توانی له هه‌ر چوار لاوه كرته بكه‌یت به‌مه‌ش كۆمپانیای ئه‌پڵ كۆتایی به كرتی لای ڕاستی كۆمپیوته‌ره‌كان هێنا، جگه له‌وه‌ی توانای پاتریه‌كه‌ی زیاد كراوه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز كه به هۆیه‌وه ده‌توانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی ته‌واو به‌كاری بهێنیت.
– له‌م كۆمپیوته‌ره نوێیه‌دا كۆمپانیای ئه‌پڵ كۆتایی به سه‌رجه‌م ده‌رچه‌كان ” Port ”ـه‌كانی وه‌ك (HDMI , VGA ,USB هتد…) هێنا و هه‌مووی له یه‌ك ده‌رچه ” Port ” كۆكرده‌وه ئه‌ویش بریتیه له ده‌رچه‌ی ” USB-C ” كه هه‌موو كرداره‌كانی بارگاوی كردنه‌وه و په‌یوه‌ست كردن به‌م ده‌رچه‌یه ده‌كرێت.
– نرخی ئه‌م كۆمپیوته‌ره نوێیه دوو جۆڕه به‌م شێوه‌یه:
جۆری یەکەم و تایبەتمەندییەکانی و نرخی:
- شاشەیەکی قەبارە ١٢ ئینجی جۆری ڕێتنا
- پڕۆسێسەری جۆری Intel Core M بە خێرایی ١.١ گێگاهێرتز
- گرافیکی جۆری Intel HD Graphics 5300
- ڕامی ٨ گێگابایتە
- بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت جۆری SSD
- نرخه‌كه‌ی: ١٢٩٩$ـه
…………..
جۆری دووەم و تایبەتمەندییەکانی و نرخی:
- شاشەیەکی قەبارە ١٢ ئینجی جۆری ڕێتنا
- پڕۆسێسەری جۆری Intel Core M بە خێرایی ١.٢ گێگاهێرتز
- گرافیکی جۆری Intel HD Graphics 5300
- ڕامی ٨ گێگابایتە
- بیرگەی ٥١٢ گێگابایت جۆری SSD
- نرخه‌كه‌ی: 1599$ـه
– ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه ئه‌م كۆمپیوته‌ره ڕۆژی ١٠ مانگی ٤ به فه‌رمی ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه.

٦. ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی كاتژمێری ئه‌پڵی هۆشمه‌ند:
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تیم كوك بۆ سه‌كۆی كۆنگره ده‌ستی كرد به باس كردنی كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ، كه زۆر به ووردی و به تێر و ته‌سه‌لی باسی ئه‌م كاتژمێره‌ی ده‌كرد كه باشترین و کەسی ترین جۆری ئامێری تایبه‌ته كه ئه‌پڵ به‌رهه‌می هێناوه.
له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م كاتژمێره هۆشمه‌نده، توانای ته‌رخان كردن و نیشاندانی كات و ڕۆژمێر و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تر و هەروەها نیشاندانێكی خۆش و دیاری كردنی چه‌ندین جۆر و شێوازی كاتژمێر به شێوه‌یه‌كی ئاسووده و سه‌رسورهێنه‌ر.
بێگومان ده‌توانی به‌م كاتژمێره به ده‌ست لێدان له شاشه‌كه‌ی وه‌ڵامی گشت ئه‌و شتانه بده‌یته‌وه كه بۆت دێت، و وه‌ڵام داناوه‌ی نامه‌كان له‌گه‌ڵ بوونی دهنگلێدهری ده‌ره‌كی و مایكڕۆفۆن به شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رسورهێنه‌ر، و ناردنی و وه‌رگرتنی وێنه‌ی دوو لایه‌نه له نێوان هاوڕێكانت، و هەروەها ناردنی هه‌سته‌كان له نێوان یه‌كتر.
پێویسته تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م كاتژمێره هۆشمه‌نده له یاد نه‌كه‌ین كه په‌یوه‌سته به ته‌ندرووستی و چالاكی جه‌سته‌یی، كه له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانی چالاكییه جهستهییهكانت ببینیت و دیاری كردنی ئامانج و ڕاپۆرتی هه‌فتانه به شێوه‌یه‌كی وورد و به‌رز.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه گرنگه‌كانی تری ئه‌م كاتژمێره هۆشمه‌نده ئه‌وه‌یه كه ده‌توانی چه‌ند ئه‌پێك له یه‌ك كات دا بكه‌یته‌وه و به‌كار بهێنی، وه‌ك پێدانی ئه‌لیكترۆنی و به‌كارهێنانی Siri و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك تویته‌ر و فه‌یسبووك و ئینستاگرام وه توانای وێنه‌گرتن له ئایفۆنه‌وه بۆ كاتژمێره‌كه له‌گه‌ڵ نیشاندانی نه‌خشه و هێله‌كانی هاتوچۆ.
وه ده‌توانی له ڕێگه‌ی ئه‌م كاتژمێره هۆشمه‌نده بلیتی فڕۆكه ببڕیت، وه وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ری و گرتنی ژوور له هۆتێله‌كان و به‌كارهێنانی ئه‌م كاتژمێره بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ژووره‌كان.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ره باشه‌كانی تری ئه‌م كاتژمێره ئه‌وه‌یه ده‌توانی ده‌رگای ماڵ و گەراجی ماڵهكانتی پێ داخه‌یت و بكه‌یته‌وه له هه‌ر شوێنێك بیت له ڕێگه‌ی نیشاندانی كامێرای چاودێری له‌سه‌ر كاتژمێره‌كه. سەبارەت بە باتریه‌كه‌ی توانای یه‌ك رۆژی ته‌واو به‌كارهێنانی هه‌یه.

٧. ئەپی تایبه‌ت بە ئه‌په‌كان تایبه‌ت به‌م كاتژمێره له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی وه‌شانی iOS 8.2 بۆ ئایفۆن:
كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌شانی iOS 8.2 به فه‌رمی ڕاگەیاند له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌مه‌ندی و چاككاری و زیادكراوی تایبه‌ت به‌م كاتژمێره هۆشمه‌نده.

٨. نرخی ئه‌م كاتژمێره هۆشمه‌نده و جۆره‌كانی:
كاتژمێره‌كه‌ی ئه‌پڵ دابه‌ش كراوه بۆ سه‌ر سێ جۆری جیاواز، وه ئه‌وانیش دابه‌ش كراون بۆ سه‌ر دوو قه‌باره‌ی جیاواز كه یه‌كه‌میان ٣٨ ملم ـه و دووه‌میان ٤٨ ملم ـه.
یەکەم: كاتژمێری ئه‌پڵی وه‌رزشی (Apple Watch Sport):
ئه‌م كاتژمێره له ئه‌له‌منیۆم به‌رهه‌م هاتووه، دوو قه‌باره‌ی جیاوازی هه‌یه جۆره بچووكه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی ٣٤٩$ـه، و قه‌باره گه‌وره‌كه‌ی ٣٩٩$ـه كه ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك نرخێكی گونجاوه.
دووەم: كاژمێری ئاسایی بۆ به‌كارهێنانی ڕۆژانه (Apple Watch):
قه‌باره بچووكه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی ٥٤٩$ـه، وه قه‌باره گه‌وره‌كه‌ی ١٠٩٩$ـه.
– كاتژمێری زێڕی دیاری كرا‌و (Apple Watch Edition):
ئه‌م كاتژمێره له زێر درووست كراوه و چه‌ند دانایه‌كی دیاری كراوی لێ درووست کراوە و نرخه‌كه‌ی له ١٠,٠٠٠$ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ست پێ ده‌كات.

٩. كاتی فه‌رمی بۆ فرۆشتنی ئه‌م كاتژمێره:
ئه‌م كاتژمێره له ڕۆژی ١٠ـی مانگی ٤ ده‌توانن داواكاری پێش وه‌خته بۆ كڕین پێشكه‌ش بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ خسته بازاری هه‌ردوو ئامێری سامسۆنگ ئێس ٦و ٦ ئێج، وه ڕۆژی ٢٤ مانگی ٤ له‌م ١٠ ووڵاته بڵاو ده‌كرێته‌وه کە لە وێنەکە دیارە:

ئەمەی سەرەوە پوختەی تەواوی کۆنگرەکەی ٩ی مانگی کۆمپانیای ئەپڵ بوو و هیوادارین توانیبێتمان سود بە ئێوە بگەیەنین. و لە هەر کەم و کوڕیەک بمان بوورن!
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
دەستەکانت خۆش بێت و خامە بە بڕشت بیت کاک مەنسوڕ بەڕاستی تەواو ماندووبوویت بە ئامادەکردنی پوختەی ئەمجارە. دووبارە دەست خۆش و سەربەرز و سەرکەوتوو بیت.
زۆر سوپاس شێخ گیان ئه‌زیزی منی چاوه‌كه‌م دڵنیا به ئه‌مه تیشكی تۆیه له ئێمه ده‌دات وا ده‌كات ئه‌م بابه‌تانه بنووسین، خودا سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازت بكات ان شا‌ء الله