ئەندرۆید
10, ئازار 2015
چاوت کزەو مۆبایل زۆر بەکاردەهێنیت؟ کەواتە کرتە بکە!

سڵاوى خواى گەورەتان لێبێت فێرخوازانى کەى ئاى تی ئێن. لەم بابەتەدا ئەپڵیکەیشنێکتان پێ ئاشنا دەکەین بەناوى (Big Font). کارى ئەم ئەپڵیکەیشنە بریتیە لە گەورەکردنى فۆنتى ئەو ئامێرە هۆشمەندانەى کە بە سیستەمى ئەندرۆید کاردەکەن. ئەپەکە بەتایبەت بە بەسوودە بۆ ئەوانەى کەوا چاویان کزە و نووسینەکانى مۆبایل بە باشى نابینن، ڕاستە خۆى لە سێتینگى ئامێرەکانى ئەندرۆید دەتوانرێت ئەو کارە بکرێت بەڵام ئەوەیان جیاوازە بەهۆى ئەوەى کە دەتوانیت بە ئارەزووى خۆت و چاوت چۆن باش دەیبینێت قەبارەى فۆنتەکە گەورە بکەیت، ئەویش بەهۆى دەستنیشانکردنى ڕێژە بۆ قەبارەى فۆنتەکە بە ئارەزووى خۆت، ئەپەکە بەخۆڕاییە و کاردەکات لەسەر ئامێرەکانى ئەندرۆید بەبێ ئەوەى پێویستى بە کردارى ڕووتکردن هەبێت!
چۆنیەتى ئەنجامدانى کردارەکە: دواى ئەوەى ئەپەکەت دامەزراند لەسەر ئامێرەکەت، ئەوە خۆى بەشێوەیەکى خۆڕسک چەند ڕێژەیەکت پێنیشان دەدات کە تۆ دەتوانیت بە چوونە سەر هەر ڕێژەیەک فۆنتى مۆبایلەکەت بگۆڕیت بەهۆى گرتە لەسەرکردنى Apply و ڕیستارت کردنەوەى مۆبایلەکەت بۆ قبوڵکردنى ڕیکخستنەکە، وە بۆ دیاریکردنى ڕێژەیەک بە ئارەزووى خۆت ئەوە دەتوانیت کرتە لە بەشى + بکەیت کە لەسەرەوەى ئەپەکەدایە و دواتر ڕێژەیەک دیاریبکەیت بۆ قەبارەى فۆنتەکە دواتر بەکرتە کردن لە دوگمەى Add this font size دواتر Ok و بە داگرتنى Apply و ڕیستارتکردنەوەى ئامێرەکەت کردارەکە ئەنجام دەدرێت.

چەند وێنەیەک:
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".
سلاو هاورىيان ده ستتان خؤش بيت بؤ ئه م بابه ته به سودانه هيوادارم هه ر سه ركه وتوو بن ماندو نه بن
ئه كه ر ئه زيه ت نه بيت من بيويستم به دوو به رنامه هه يه
1 . به رنامه ى ئؤ فيس بؤ مؤبايلى كالا كسى 4 i9500
خؤم دانه يه كم هه يه به لام كاتيك كارله سه ر ئيكسل يان ؤرد ده كه م دواى خه زن كردنى كؤ مبيته ر ناى خوينيته وه فايله كه تيك ده جيت
2 . قامووسى فارس ى كوردى وه به بيجه وانه شه وه ئه كه ر هه يه
سوباس بؤ هاوكاريتان