بابەتی گرینگ 13, ئازار 2015

دڵنیابە سودی بۆت دەبێت.

image
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا چووم بۆ بازاڕ ، لەدوکانێکا هێدفۆنی Beats م بینی.
– پرسیارم کرد ئەسڵیە ؟
– بەڵێ
– باشە نرخی چەندە ؟
– 100$
سەرم سوڕما چونکە گرانی هیدفۆنی ئەم مارکەیە لاتان شاراوە نیە بەتایبەتی ئەوەی من سەیرم کرد لە جۆری Beats Studio Wireless بوو ، گەڕام لەماڵپەڕی ئەمازۆن بەبارکۆدی سەر کارتۆنەکە هیچم دەست نەکەوت .. پێم سەیر بوو ، پاشان گەڕام بەناوەکەی بینیم نرخەکەی سەروو ٣٥٠$ بوو . ووتم
– برا کە ووتمان ئەسڵی مەبەستت ئۆرجیناڵە ؟
– نەخێر تەقلیدە
– تەقلید ؟ جاکێ ئەم پارە بە هیدفۆنی تەقلید دەدات ؟
– ووتی : ئۆرجیناڵەکە لەسەروو ٤٠٠ یۆرۆیە .
– ووتم : گرانترە بەڵام یەکجار وانیە .
لێرەدا دەمەوێ تیشک بخەمە سەر شتێک :
مەرج نیە کاڵا کەگران بوو ئەسڵی بێت ، بەتایبەتی لەم بازاڕە (ئازادە!)ی خۆمان .
بەهیوای سوودمەندبوون.

بۆچونی تۆ