ئەندرۆید
14, ئازار 2015
چەندین ڕووکارى ناوازە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکانى ئێکسپێریا دابگرن

سڵاو فێرخوازانى تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى. هەروەک بەڵێنمان پێدابوون لەم بابەتەدا چەندین ڕووکارى ناوازەمان بۆ داناون بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکانى سۆنى ئێکسپێریا بەتایبەت بەکارهێنەرانى زنجیرەى زى. ڕووکارەکان زۆرن ئێمە لێرەدا باشترین و نوێترینمان بۆ هەڵبژاردوون کە شێوەی مۆبایلەکەتان ناسک و جوان دەکات و وادەکات شێوەى لە کۆتا وەشانى ئەندرۆید بکات کە وەشانى لۆلیپۆپ ٥ـە. ئەو ڕووکارانەى ئێمە بۆمان هەڵبژاردوون ٣ جۆرە کە هەرجۆرەوە چەند شێوەیەکى تێدایە کە لە خوارەوە بەستەرى داگرتنتان بۆ دادەنێین لەگەڵ باسکردنیان یەکە بە یەکە.
١. ڕووکارى Minimal
ئەو جۆرەیان شێوازێکى زۆر ناوازەى هەیە. کە تەواوى ڕووکارى ئامێرەکەت دەگۆڕێت و وەک وەشانى لۆلیپۆپ لێدەکات. جگە لە ڕووکارەکەى پاشبنەمایێکى ناوازەشى هەیە کە واى کردووە زیاتر ناسک و جوانتر دەربکەوێت. ئەو جۆرەیان پێک هاتووە لە ٤ شێوە و ئێمە شێوەیەکى تریشمان بە جیا لە بارکەرى مێگا بۆ داناون کە وەشانى پرۆ(پێشکەوتوو)ـە لەلایەن تیمەکەمانەوە کڕاوە. قەبارەى ئەم ڕووکارە زۆر کەمە.
چەند وێنەیەک:
————————————————
٢. ڕووکارى Flat
ئەم جۆرەیان شێوازێکى پانى هەیە و پاشبنەماى تایبەت بۆخۆشى لەگەڵدایە. پێک هاتووە لە ٦ جۆرى شێوە و ڕەنگ جیاواز. قەبارەى ئەو ڕووکارەش زۆر کەمە.
چەند وێنەیەک:
————————————————
٣.ڕووکارى Dot
ئەم جۆرەیان شێوازى دیزاینێکى ناوازەى هەیە و زیاتر نزیکە لە لۆلیپۆپ. وەک ڕووکارى Flat ئەمەش پێکهاتووە لە ٦ جۆر. بەهەمان شێوەى ڕووکارەکانى تر قەبارەى زۆر کەمە.
چەند وێنەیەک:
تێبینى: بۆ چالاککردنى ڕووکارەکان دواى دابەزاندن ئەو هەنگاوانە پەیڕەو بکە.
Setting —> Personalization —> Xperia themes
©مافى پارێزراوە بۆ تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".