بابەتی گرینگ
15, ئازار 2015
ئینفۆگرافیگ: پەرەسەندنى شاشەى مۆبایلەکانى سامسۆنگ لە ١٩٨٨ تا ٢٠١٥

بێگومان سامسۆنگ یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین کۆمپانیاکانى جیهان. لە سەرەتاى دروسبوونیەوە تاکوئێستا پەرەسەندنى زۆرى بەخۆیەوە بینیوە لە بەرهەمەکانیدا بەتایبەت مۆبایلەکانى. بۆ ئەم مەبەستە پێگەى “سامسۆنگ تمۆڕۆ” لە ئینفۆگرافیکێک(زانیارییە گرافیکێک)ــدا پەرەسەندنى شاشە(ڕوونما)ـى مۆبایلەکانى سامسۆنگى خستۆتە ڕوو. ئینفۆگرافیکەکە هەر لە ساڵى ١٩٨٨ تا ساڵى ٢٠١٥ پەرەسەندنەکانى شاشەى مۆبایلەکانى سامسۆنگى خستۆتەڕوو. وەک ڕوونە ئێستا مۆبایلە هۆشمەندەکانى سامسۆنگ پشت بە شاشەکانى “Super Amoled” دەبەستێت، کە لە ساڵى ٢٠٠٩ــەوە شاشەکانى لەم جۆرەن.
ئەمەى خوارەوەش ئینفۆگرافیکەکەى سامسۆنگ تمۆڕۆیە سەبارەت بە پەرەسەندنى شاشەى مۆبایلەکانى سامسۆنگ:

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".